ئەو سوودانەی لە چای رەشدا هەیە کە نایزانیت

زاناكان لەڕێی بڵاوكردنەوەی بابەتێكی زانستی لە گۆڤاری ” European Journal of Natrition ” جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە چای ڕەش توانای دابەزاندنی كێشی هەیە و كاری بەكتریا سوود بەخشەكانی ناو گەدە چالاك دەكات .
سوزان هیننینگ لە زانكۆی كالیفۆرنیا لە لۆس ئەنجلۆس لەڕێی توێژینەوەیەكی نوێوە دەڵێت “پێكهاتەی پۆلیفینۆل ” كە لەناو چای سەوزدا هەیە زۆر بەهێز كاردەكاتە سەر جەستەی مرۆڤ لەچاو ئەو پۆلیفینۆلەی لەناو چای ڕەشدا هەیە چونكە ئەمە دەچێنە ناو شانەكانی خوێن و جەستەی مرۆڤەوە و ئەمەش یارمەتی باشكردنی تەندروستی جەستە دەدات و كاردەكاتە سەر بەكتریاكانی ناو گەدە و و یارمەتی دابەزاندنی كێش دەدات .