ژمارەی منداڵانی سەر شەقام بەردەوام لە زیادبوونن

رۆژانە چەندی مندال لەسەر شەقامە قەلە بالغەکانی شار بنێشت و عەلاگە دەفرۆشن. جا سەرما بێ یان گەرما بێ، لە ھەموو شارەکانی ھەرێمی کوردستان دەبینرێن. وەکو ھاولاتیان باسی لێوە دەکەن دەبنە ھۆی بێزارکردنی ھاولاتیان، کە نازانن کاسبی دەکەن یان سوال دەکەن تەنھا دەزان پارە ببەنەوە بۆ خانەوادەکانیان.

کاسبکاری ناو بازار: دەگریێن دەلێن بابە بمبەوە دەلێ نا لێرە کار بکە ئێوارن دێ پارەکەی لە بەرکی دەر دێنێ.

کاسبکاری ناو بازار: فێر نەکرانە کاسبی چیە و دەرۆزە چیە، دەیان نێرنە دەرێ بە تاک و پارەی بینەوە.

کاسبکاری ناو بازار: بابەکە ھەمووینی بەرەلا کردیە، دەوری سحتات پێنج دێت پارەکەین لێ وەلدەگریتن ھەتا یانزە دوانزەی شەوێ لێناگەرێ بجتەوە مالێ دەبێ ئیلا پارەی لۆ پەیا کات. حەمباری خۆمە لێروکانە ئەشیا کانم لۆ دادەگریتن لە پیکەم. بابی پێی گۆتیە رۆژانێ پازدە ھەزارم لۆ نەی نێوە نێیەوە مالێ.

رێکخراوێکی مندالانیش باسی باندێکی گەورەی ئەو باندانەش دەکات، کە بازرگانی بەو مندالانەی سەر شەقام دەکرێت. وە دەشلێت مندالەکان لە لایەن خانەوادەکانیانەوە بە کرێ دەدرێنە ئەو باندانە کە سوالیان پێ دەکرێت.

بەکر بەھرەمند، سەرۆکی رێکخراوی منداڵان: ھەیە مندال بەکار دێنێ بۆ ئەوەی سۆز و عاتیفەی خەلک پێ رابکێشێ بۆیە مندالەکەی خۆی بە کرێ دەدات. ئەکەسانەی کە دەیکرن و دەفرۆشنە یەکدی بەراستی ئەو کەسانە کاسی دیار نینە، باندن. کە باند خۆی بە ئەشکرا دیار ناکات. ئیستخلالە لە لایەن خنەوادەکانیان بۆ ئەوەی ئەو مندالانە نابێ دەست و پێ سپی بن. زیاتر شتێکی کولتوری و چاو لێکەریە. یەحنی لایەنی ئابوریەکەی بۆ خانەوادەکنیان لایەنێکی سەرەکی نیە.

قایمقامی ھەولێر نەبەز عبدلحمید رونی کردەوە ئامانج لە بونی ئەو مندالانە لەسەر شەقام پەیدا کردنی پارەیە. ھەروھا وتیشی ھەولدەدەین لە رێگای لیژنەی تایبەتەوەش ئیجرائەتی تایبەت لە گەل خانەوادەکانیان بگرینە بەر.

نەبەز عبدلحمید قایمقامی ھەولێر: ئامانج لە بوونی ئەو مندالانە لەسەر شەقامەکان سوالکردنە پەیداکردنی پارەیە، بەبیانوی کالا فرۆشتن یاخود گول دەفرۆشن یاخود بنێشت یاخود ھەر شتێکی تر دەفرۆشن.

ھەروەک و دەبینرێت رۆژانە ژمارەی ئەو مندالانە لە گشت شارەکانی ھەرێمی کوردستان لەسەر شەقامەکان لە زیاد بوندان.
ھەروەک و رێکخراوان و شارەزایانی ئەو بوارە ھۆکارەکەی بۆ ئەوە دەگەرێنەوە. حکومەت سزای گەورە نە بەسەر مندالەکان و نە بەسەر خانەوادەکانیان نرسەپێنێ. تەنھا بەلێن نامەیان پێ پر دەکاتەوە و ێازادیان دەکات. لە ماوەی رابردوو لایەنی پەیوەندی دار زۆرێک لەو سوالکەرانەی دەزگیر کردووە، دواتر وەک و رێک خراوەکان ئاماژەی پێ دەکەن. ھەر لەسەر شەقامەکان بینراونەتەوە.

عمر حسن