ئاردی سپی كراوه‌ی توركی قه‌ده‌غه‌ كرا

بە پێی بڕیارێکی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان كه‌ واژوی (فڕسەت علی)له‌سه‌ره‌ دا هاتووە :کە ئاردی سپیکراوەی توركی بە هەموو شێوەیەک بۆ هەرێمی کوردستان قەدەغەیە ،وە هەروەها لە کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە لەنێو بازاڕ خاوەن فڕنەکان و ئارد فرۆشەکان دەڵێن:کە ئەمە تەنها نووسراوێکە و بەبێ ڕێکار ،وە هەروەها بۆ دڵنیا بوونەوە لەم بابەتە KGN سەردانی وەزارەتی بازرگانی وپیشه‌سازی کرد و بە هۆکاری جیا جیا ئامادە نەبوون لێدوان بده‌ن .

ئارد فرۆشێك هیچ کتابەک و هیچ نووسراوەێكی ڕەسمی بۆ ئێمە نەهاتوە کە ئاردی تورکی سپی دەرەجە یەک مەمنوع بێت لە بازاڕ بۆ فرۆشتن ،
لە خاڵە سنووریەکان هیچ کێشەک نییە گومرگی خۆت دەدەی باجی خۆت دەدەی داخیل دەبی ،

بە پێی بڕیارێکی وەزارەتی دارایی و
ئابووری هەرێمی کوردستان کە ئاراستەی خاڵە سنووریەکانی کردوە ، لە ساڵی ڕابردوو لە کۆتایەکانی مانگی دوانزە دەرکرا ، ئاردی سپیکراوەی تورکی هاوردە کردنی بۆ هەرێمی کوردستان بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە ، بەڵام شایەنی باسە ئێستا لە سەرەتای مانگی شوباتین و ئاردی تورکی سپی ڕەقەم یەک لە بازاڕەکاندا بە شێوەیەکی ئاشکراو ئاسایدا دەفرۆشرێت، بە پێی قسەی فرۆشیارانیش بێت زۆرینەی جۆری ئاردەکان کوردستان تورکین و جۆرەکانی تر کەمتر خواستی لەسەرە،

ئاردی تورکی دەینین ….دەرەجە یەکەکە ….بە ئاشکرا هەمووی دێ بە گومرگ دادێ بەچێ داد؟،بە دزی ناێ بە ئاشکرا ئەوە نییە برێی بە دزی دێت بە شتەچکە دێ ،
دەرێن بە عەب سپی دەکرێ ، بە عەب سپی دەکرێ،یاعنی لە سایلۆی تورکیا ئاردەکە سپی دەکرێ