جاترە رێگە لەگەشەكردنی خانەكانی شێرپەنجە دەگرێت

بەپێی لێكۆڵینەوەیەكی نوێی پزیشكی، جاترە رێگە لەگەشەكردنی خانەكانی شێرپەنجە دەگرێت. رووەكی جاترە كە گیایەكی‌ گەڵاوردی‌ درێژكۆلەیە، و لەوەرزی بەهاردا لەناوچەكانی‌ خۆرهەڵاتی‌ ناوەڕاست و لەناوچە شاخاویی و كوێستانەكانی‌ كوردستاندا دەڕوێت و چەندین سودی پزیشكی هەیە، بەپێی نوێترین لێكۆڵینەوەی پزیشكی ئاماژە بەوەكراوە: كە جاتر رێگە لە گەشەكردنی خانەكانی شێرپەنجە دەگرێت. بەوتەی پسپۆرانی بواری رووەكناسی، جاترە وێرای ئەوەی لەخواردن دروستكردندا سودی لێدەبینرێت، هەروەها رێگە لەخراپ بوونی گۆشتی سور پێش بەكارهێنانیشی دەگرێت