کتێبەکانی سەلاحەدین دەمیرتاش سنوورەکان دەبڕێت

میدیاکانی تورکیا زنجیرەی نێتفلێکس تۆمەتبار دەکەن بەوەی کە پڕوپاگەندەی تیرۆریستی کردووە, بەهۆی ئەوەی کتێبەکەی سیاسەت مەندارێکی کورد تێدا دەرکەوتووە.

دوابەدوای دەرکەوتنی لە زنجیرەیەکی نێتفلێکسی کە وەلگێردراوەتە سەر زمانی چینی. سەحەر کە بەرهەمێکی ئەدەبییە و لە نووسینی سیاسەتمەنداری زیندانیکراوی کورد سەلاحەدین دەمیرتاش، میدیاکانی تورکیا زنجیرەکەیان کردە ئامانج و تۆمەتباریان کرد بە ئەنجامدانی پڕوپاگەندەی تیرۆریستی

شاردس ئۆف هێر (Shards Of Her) زنجیرە درامایەکی چینییە و باس لە تاوان دەکات.

دەمیرتاش، لە لاپەڕەی فەرمیی خۆیدا لە فەیسبووك و تویتەر، وێنەی دراماکە و بەرگی کتێبی سەحەری بڵاوکردووەتەوە.

کتێبی سەحەر کە لە گرتووخانە لەلایەن دەمیرتاشەوە نووسراوە و لە چەند چیرۆکێک پێکهاتووە، تائێستا بۆ سەر 12 زمان وەرگێڕدراوە.