له ماوه‌ی رابووردو كێشه‌ی سوته‌مه‌نی رووی له هه‌رێمی كوردستان كرد. له سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه كێشه‌ی غاز. جاری وا هه‌بووه وه‌ك هاولاتیان باسی لێوه ده‌كه‌ن له به‌ره به‌یانێكی زووه‌وه له سره‌ی غاز بوونه. بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌و كێشه‌یه قایمقامی سولێمانی چۆن ئۆتۆمبێل غازی تێده‌كرێت به هه‌مانشێوه بتلی غازیش تێبكرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كێشه‌یه نه‌مێنێ.
به‌لام له‌هه‌ولێر رێك پێچه‌وانه‌كه‌یه‌تی رێگا نادرێت هاولاتیان سود له بنزینخانه‌كان وه‌لبگرن بۆ پر كردنی بتلی غازی مالان.
كه‌چی ساحێب بنزین خانه‌كان ده‌لێت پركردنی بتلی غاز هیچ مه‌ترسیه‌كی نیه بۆ سه‌ر بنزینخانه‌كان.
به‌رێوبه‌ری بنزینخانه: له پارێزگای هه‌ولێر رێگا پێدراو نیه. ئه‌وه‌نده‌ی ئاگه‌دار بم له پارێزگای سولێمانی رێگا پێدراوه. وه بۆ هاوكاری حكومه‌ته. بۆ چاره‌سه‌ر كردنی قه‌یران له چه‌ند بنزینخانه‌یه‌ك تێده‌كرێت له دهۆك تێده‌كرێت له زاخۆ تێده‌كرێت. به‌لام له هه‌ولێر رێپێدراو نیه تا ئیستا ناتوانین تێبكه‌ین. كاتی خۆی داوامان كرد له كاك نه‌به‌ز قایمقامی هه‌ولێر كاتی هه‌زمه‌بوو. وتمان وه‌ك و هاوكاریه‌ك بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی به‌لام رێگای پێنه‌داین. ئیستاش رۆژانه خه‌لكێكی زۆر داوا ده‌كه‌ن و سه‌ردانمان ده‌كه‌ن به‌لام رێگا پێدراو نیه.
به‌رێوبه‌ری بنزینخانه: غاز له پانزین خانه‌كان ته‌وزیح بكرێت به رای من زۆر باشه له‌سه‌ر حكوموتیش بار گرانی كه‌م ده‌كاته‌وه. هاولاتیانیش گله‌یان كه‌متر ده‌بێ. به‌لام ئه‌گه‌ر نه‌بێ نازانم بۆچیه.
پێچه‌وانه‌ی لێدوانی پانزین خانه‌و شاره‌كانی تری هه‌رێمی كوردستان. قایمقامی هه‌ولێر رێگری لێده‌كات به شتێكی نه‌گونجاوی ده‌زانێ.
نه‌به‌ز عبدلحمید قایمقامی هه‌ولێر: ئێمه رێگا ناده‌ین له بنزین خانه‌كان غاز ته‌حویه بكرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وه سه‌رپێچیه موخاله‌فه‌یه‌كه ده‌كرێت. هه‌روه‌ها مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی ئه‌وكه‌سانه هه‌یه شتێكی مه‌ترسی داره ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست مامه‌له‌ی له‌گه‌ل نه‌كرێت. ئه‌كید لێره‌و له وێ كه‌می غاز هه‌یه به‌س ئه‌وه نه‌بۆته هۆی ئه‌وه‌ی بلێین هه‌زمه‌ی غاز هه‌یه. ئیستا له هه‌لێر بار‌و دۆخه‌كه له هه‌و‌لێڕ له ژێر كۆنترۆله له رێگایی لیژنه‌كانی قایم قامیه‌ته‌وه. سحری هه‌شت هه‌زار و پێنج سه‌ت دیناره. به‌لام له‌گه‌ل ئه‌و غازانه غازی بازرگان‌یش هه‌یه. كه خه‌لكانێك ئازاد كراون له ده‌ره‌وه غاز بێنن له شاره‌كانی تری هه‌رێمی كورستان ده‌كان. بابه‌تی ته‌حبیه كردن ته‌نا ده‌بێ له كاركه‌كان بێ. له بنزینخانه‌كان هیچ مه‌رجی سه‌لامه‌تی نیه. كه غاز ته‌حبیه بكرێت. به‌پێی مه‌رجی سامانه سروشتیه‌كان مامه‌له له‌گه‌ل ئه‌و بابه‌ته ده‌كه‌ین.
تاكو ئیستا هیچ كێشه‌یه‌ك نه‌بووه له دابه‌ش كردنی غاز له بنزین خانه حكومیه‌كان. له هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی رێگایان پێدراوه.
تا كو ئیستا نازانرێت هۆكار چیه له هه‌ولێر رێگری ده‌كرێت له پركردنی بتلی غازی مالان
هه‌رچه‌نده خه‌لك و چه‌ند بنزین خانه‌یه‌كیش ئاماژه یان به‌وه دا كه‌سانێك بازرگانی غازیان له هه‌ولێر قۆرغ كردووه به‌لام نازانرێت ئه‌مه راسته یان نا. ئه‌مه یه‌كه‌م سال نیه له هه‌ولێر قه‌ریرانی غاز له هه‌ولێر هه‌بێ ئه‌وه چه‌ندین ساله قه‌یرانی غاز له هه‌ولێر دووباره ده‌بێته‌وه. تاكو ئیستا حكومه‌ت هیچ پیلانێكی نه‌بووه بۆ روو به‌رو بوونه‌وه‌ی ئه‌م قه‌یرانه. ئه‌چی ئه‌و چاره‌سه‌ره هاته پێش لایه‌نی په‌یوه‌ندی دار رێگری لێده‌كات.
زیاتر
داوای هەڵوەشانەوەی کۆنسێرتە کەی هەولێری محمد ڕەمەزان دەکرێت
ژمارەی منداڵانی سەر شەقام بەردەوام لە زیادبوونن
ئاردی سپی كراوه‌ی توركی قه‌ده‌غه كرا