توێژینه‌وه‌كه له ئه‌مریكا ئه‌نجامدراوه و ئاماژه به‌وه ده‌كات كه گوێز ئه‌گه‌ری توشبوونی پیاوان به شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات كه‌مده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌و زه‌یت و ماده سودبه‌خشانه‌ی له پێكهاته‌یدایه.
توێژه‌ره‌كان دوا له پیاوان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی خاوه‌نی ته‌ندروستیه‌كی باش بن، پێویسته ڕۆژانه سێ ده‌نك گوێز بخۆن.
به‌پێی توێژینه‌وه‌كه گوێز بڕی كۆلیسترۆلی زیان به‌خشی ناو جه‌سته كه‌مده‌كاته‌وه هه‌وره‌ها زۆر به‌سووده بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌نه‌خۆشی شه‌كره‌یان هه‌یه چونكه ڕێژه‌ی ئه‌نسۆلینی ناو خوێن ڕێكده‌خات و ترشه‌ڵۆكی ئه‌مینی و ئۆمیگا سێ به‌جه‌سته ده‌به‌خشێت و مرۆڤ ده‌پارێزێت له ئه‌گه‌ری توشبوون به نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و گه‌شه‌ی خانه شێرپه‌نجه‌یه‌كانیش ڕاده‌گرێت
سودەکانى تر‌ى گوێز ئەمانەى خوارەوەن بە کورتى
١-گوێز پڕه له ڤیتامینه‌كانى B12 و B1 و A و C و E
٢- خوێی كانزایی زۆرى تیایه وه‌ك فۆسفۆر و پۆتاسیۆم و مەگنیسیۆم و پرۆتین.
٣- كاكڵه‌ى گوێز هه‌رچه‌نده پێكهاته‌یه‌کی چه‌وره، به‌ڵام كۆلسترۆڵى خوێن دائه‌به‌زێنێت كه ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌رى توش بوون به نه‌خۆشیه‌كانی دڵ كه‌م ئه‌كاته‌وه.
٤- له‌به‌رئه‌وه‌ى ڤیتامین A ى زۆرى تیایه بۆ به‌هێزكردنی تواناى بینین و پێست و قژ و نینۆك سوودى زۆره.
٥- له‌به‌رئه‌وه‌ى ڕێژه‌یه‌كی باشی ڤیتامین B ى تیایه بۆ به‌هێزكردنی مێشک و نه‌هێشتنی سستی و بێتاقه‌تی و زوو ماندوبوون گرنگه.
٦- ئاوى كوڵاوى گه‌ڵاى گوێز بۆ زۆر نه‌خۆشی به‌سووده وه‌ك شه‌كره و نه‌رمی ئێسك و ڕۆماتیسم و كه‌مخه‌وى.
٧- ڕێژه‌ى فۆسفۆڕى گوێز نزیكه‌ى ڕێژه‌ى فۆسفۆرى هێلكه و ماسی یه.
٨- خواردنی گوێز ڕێگه له دروست بوونى به‌ردى گورچیله و به‌ردى زراو ئه‌گرێت.
٩- گیراوه‌ى شیر و هه‌نگوین و گوێز بۆ كه‌سانی لاواز و بێ هێز و وه‌رزشكاران سوودێکی زۆری هەیە.
١٠- بۆ خانمانی سك‌پڕ سودێکی زۆری هەیە
بۆیە گرنگە هەموومان کە ژەمەکانى خواردن گوێز لەبیر نەکەین.
زیاتر
بەرەو جەنگێک کە خۆشمان هەستی پێناکەین !
وەرینی مووەکان لە تووشبووانی شێرپەنجە