سەوزەو میوە كەم بخۆن، تووشی ئەم نەخۆشیەش دەبن

توێژینەوەیەكی نوێ باس لە گرنگی میوەو سەوزەی تازە دەكات، جگە لە سوودی بۆ جەستە سوودێكی تری دەدۆزێتەوە.

بەپێی هەواڵێكی سكای نیوز، لە توێژینەوەیەكی نوێدا ئەوە دۆزراوەتەوە كە خواردنی سەوزەو میوە نەك تەنها سوودی بۆ جەستەی مرۆڤ دەبێت، بەڵكو هەستی دڵخۆشیش زیاد دەكات.

هەروەها باس لەوەشكراوە كە توێژینەوەكە بۆ سوود وەرگرتنی زیاتر دەتوانرێت میوەو سەوزە لەگەڵ بەرهەمەكانی شیری كەم چەوری یاخود گۆشتی ماسی و مریشك و چەرەزات و فاسۆلیا بخورێت.

توێژینەوەكە لە (1000) خۆبەخش پێكهاتبوو و ماوەی (6) ساڵی خایاند، ئەو كەسانەی لە سیستەمی خۆراكییاندا میوەو سەوزەیان دەخوارد بە رێژەی (%11) ئەگەری توشبوونیان بە خەمۆكی كەم كەمبۆتەوە، بە پێچەوانەی ئەو كەسانەی كە بە هۆی كەمخواردنی میوەو سەوزەوە تووشی خەمۆكی بوون.