تی ڤییەکان مەترسی توشبوون بە شێرپەنجە زیاددەکەن

KGN-تەندروستی

دواین توێژینەوەی زانستی لەسەر تی ڤی و شاشە زیرەکەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە دانیشتن بەدیار تی ڤی و شاشەزیرەکەکان بۆ ماوەیەکی زۆر و بەبەردەوامی مەترسی توشبوون بە شەپەنجە و نەخۆشییەکانی تر وەک نەخۆشی دڵ و زیادبوون کێش زیاتر دەکەن ماڵپەری rebuildingchampions بڵاوی کردۆتەوە، ئەنجامی توێژینەوەیەکی زانستی دەریخستووە کە دانیشتن بە دیار شاشەکانەوە مەترسی توشبوون بە شێرپەنجە و نەخۆشییەکانی دڵ زیاتر دەکات و وا پێویست دەکات ڕۆژانە دوو کاتژمێر کەمتر بینەی تیڤییەکان بن.
ئەو توێژینەوەیە لە نێوان ساڵانی 2006 تا 2018 بووە و لە ماوەی 12 ساڵدا گەیشتووەتە ئەنجام و هەروەها زیاتر لە 500 هەزار کەسی تەمەنی 37 تا 73 ساڵی وەک نموونە وەرگرتووە.
بە پێی توێژینەوەکە، ئەگەر تەنیا دوو کاتژمێر دانیشتن بە دیار شاشەی تەلەفزیۆنەوە کەم بکرێتەوە، بە ڕێژەی لە سەدا 5.6 مردن دوا دەخات و بەڕێژەی 7.9 مردن بە هۆی نەخۆشییەکانی دڵ و دەمارەکانی خوێنەوە کەم دەبێتەوە.
توێژینەوەکە تەنیا کە سەر شاشەی تیڤییەکان کورت نەکراوەتەوە بەڵکوو ئاماژەی بە شاشەی مۆبایلە زیرەکەکانیش داوە و جەخت لەوە دەکاتەوە کە دانیشتن بە دیار شاشەکانەوە شێوازی ژیانی کەسەکە دەگۆڕێت و تووشی دڵەڕاوکێی دەکات.
توێژینەوەکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە لە جیاتی دانیشتن بەرامبەر شاشەکان وەرزشکردن و بە پێ ڕۆیشتن جێی بگرێتەوە و تەندرووستی مرۆڤ بەرەو باشتر دەبەن و دووری دەخەنەوە لە نەخۆشییەکان.