KGN-news
لیژنه‌ی رۆشنبیری له په‌رله‌مانی كوردستان به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكردوه‌ته‌وه سەبارەت بە پێشنیازه‌یاسای “رێكخستنی میدیای ئه‌لیكترۆنی”و تێیدا هاتوه “ئه‌م پێشنیازه‌یاسایه له‌لایه‌ن دوو راوێژكاری په‌رله‌مانه‌وه گه‌ڵاڵه‌كراوه، كه پێشتر هه‌ر یه‌كێكیان ئه‌زمونی زیاتر له 15 ساڵ كاری میدیاییان هه‌بوه‌و بڕوانامه‌ی به‌رزی ئه‌كادیمییان له‌و بواره‌شدا هه‌یه”.
ته‌ئكیدیشكراوه‌ته‌وه، له‌لایه‌ن 53 په‌رله‌مانتار له فراكسیۆنه‌كانی به‌شدار له حكومه‌ت و ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت ئیمزای له‌سه‌ر كراوه، پڕۆژه‌ی هیچ حزب و كه‌س و لایه‌نێك نییه، له‌م پێشنیازه‌یاسایه‌دا هه‌ر حوكمێكی حه‌پسكردن یان ته‌نانه‌ت ده‌ستبه‌سه‌ركردنی رۆژنامه‌نوسانی میدیای ئه‌لیكترۆنی رێگه‌پێنه‌دراوه.
لیژنه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان پێداگیری ده‌كات له‌وه‌ی پێشنیازه‌یاساكه بۆ به‌رته‌سه‌ككردنه‌وه‌ی ئازادیی میدیا نییه، هیچ جۆره چاودێرییه‌كی پێشوه‌خته ناخاته‌سه‌ر سۆشیال میدیا‌و ئازادیی راده‌ربڕینی ته‌واوی تێدا فه‌راهه‌مكراوه و بۆ پاراستنی كه‌رامه‌تی هاونیشتمانیانه له سوكایه‌تیكردن پێیان له “سۆشیال میدیا”دا.
ئاشكراشكراوه، ئه‌وه‌ی ده‌وترێت گوایا نوسینی “كۆمێنتێك” له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه به‌پێی “یاسای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆر مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت قسه‌یه‌كی ناڕاسته‌و ته‌نها ئاماژه به‌وه‌كراوه “هه‌ر پرسێك په‌یوه‌ندیی به تیرۆر هه‌بێت له بڵاوكراوه ئه‌لیكترۆنییه‌كان ئه‌وا به‌یاسای تیرۆر كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت”.
زیاتر
Methods to Keep Data Secure
The Role of Nonprofit Aboard Members
پارتی و یەکەتی لە پەیوەندیەکی باش نینە وە پەیوەندی خراپیش نەتیجەی وای لێدەبێت