“پرۆژە یاسای خزمەتی سەربازی دەخرێتە بواری جێبەجێکردن”

کەریم شکور، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق لەبارەی پڕۆژەیاسای خزمەتی سەربازی لە راگەیاندراوێک گوتی: “پڕۆژەیاسای خزمەتی ئاڵا گرنگە، دوای ئەوەی پەسند دەکرێت هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە، چونکە یاسایەکی فیدڕاڵییە و بابەتەکە گشتگیرە، هەرێمی کوردستان بەشێکە لە عێراق و دەبێت یاساکە جێبەجێ بکات.”

وابریارە رۆژی یەکشەممەی داهاتوو. ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ خوێندنەوەی یەکەم بۆ سێ پڕۆژەیاسا کۆببێتەوە، یەکێک لەوانە بەناوی (خزمەتی ئاڵایە). کە تایبەتە بە خزمەتی سەربازیی زۆرەملێ کە بەپێی پڕۆژەکە دەبێت هەر کەسێکی سەروی (18)هەژدە سال، بۆ ماوەی جیاجیا و بەپێی خاڵەکانی پرۆژە یاساکە.