گوشارێکی زۆر کەوتۆتە سەر حکومەت بەهۆی دانەوەی قەرزێکی زۆری کۆمپانیاکانی نەوتی.
بەپێەی هەندێ زانیاری لە وەزارەتی دارایی: پارەی پێویست بۆ دابەشکردنی مووچە بەردەست نییە و تەنیا 100-150 ملیار دینار گەڕاوەتەوە بۆ خەزێنەی حکومەت، بۆیە پێشبینیی دەکرێت دابەشکردنی مووچە بکەوێتە سەرەتای مانگی داهاتوو.
لەبارەی هۆکاری نەبوونی پارەش، بەگوێرەی زانیارییەکان: “ئەم مانگە و مانگی رابردوو، حکومەتی هەرێمی کوردستان قەرزێکی زۆری کۆمپانیاکانی نەوتی داوەتەوە، ئەوەش گوشارێکی زۆری خستووەتە سەر حکومەت”.
ئەمەش لەکاتێکدا رۆژی 04-10-2022، وەزارەتی دارایی دهستی به دابهشكردنی مووچهی مانگی ئەیلوول کرد و لە 25ـی تشرینی یەکەم، دابەشکردنەکە کۆتاییهات.
زیاتر
“پرۆژە یاسای خزمەتی سەربازی دەخرێتە بواری جێبەجێکردن”
لە قەزای بەردەرەش تەرمی کچێک 17 ساڵان دۆزرایەوە
پهرلهمان سبەی كۆدهبێتهوه