هه‌ڵۆ ئه‌بوبه‌كر
ده‌قی چاوپێكه‌وتنی دۆناڵد تره‌مپ و مسته‌فا كازمی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نوسان له كۆشكی سپی:
له دیداره‌كه‌یاندا له‌به‌رده‌م رۆژنامه‌نوسان سه‌رۆك تره‌مپ و سه‌رۆك وه‌زیران كازمی، وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نوسانیان دایه‌وه، سه‌ره‌تا سه‌رۆك تره‌مپ به‌مشێوه‌یه وته‌ی به‌خێرهاتنی ده‌ستپێكرد:
-زۆر سوپاس، خۆشحاڵم كه سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق لێره ده‌بینم، رێزی زۆرم هه‌یه بۆ ته‌واوی پیاوه‌ئازاكانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، هه‌روه‌ها رێزی زۆری وڵاته‌كه‌م بۆ ئه‌وان پیشان ئه‌ده‌م، ئه‌توانم ئه‌وه بڵێم، ئێمه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق گفتوگۆ ده‌كه‌ین له‌باره‌ی چه‌ند بابه‌تێكی گرنگه‌وه، ئێمه گفتوگۆ ده‌كه‌ین له‌باره‌ی پرسی سه‌ربازییه‌وه، هه‌روه‌ها له‌باره‌ی چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی نه‌وتی و په‌ره‌پێدانی كه‌رتی نه‌وت له‌و وڵاته‌دا، پێموایه ئێمه په‌یوه‌ندییه‌كی زۆر باشمان ده‌ستپێكردوه.
ئێمه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ژماره‌ی سه‌ربازه‌كانمان له عێراق كه‌مكردۆته‌وه، ئێمه خه‌لافه‌تی داعشمان له عێراق و سوریا له‌ناوبرد، به به‌هێزی له‌ناومانبرد.
په‌یوه‌ندییه‌كی زۆر گرنگمان له‌گه‌ڵ عێراق هه‌یه، په‌یوه‌ندییه‌كی هاوڕێیانه، ده‌توانین په‌ره‌ی زیاتر به‌و په‌یوه‌ندییه هاورێیانه بده‌ین، پێموایه ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی ئێستا هه‌مانه له هه‌موو كات باشتره، ئێمه له عێراق ئێستا ژماره‌یه‌كی كه‌م سه‌ربازمان هه‌یه، ئێمه له‌وێین بۆ یارمه‌تیدانیان، ئه‌و هه‌سته‌مان هه‌یه ئه‌گه‌ر ئێران هه‌ر شتێك بكات، ئێمه له‌وێ ده‌بین بۆ یارمه‌تیدانی خه‌ڵكی عێراق.
كه‌واته ئێستا ئێمه له‌وێین، ئێمه رێكه‌وتنی گه‌وره‌ی بازرگانیمان هه‌یه، ئێمه رێكه‌وتنی سه‌ربازی ده‌كه‌ین، ئه‌وان پاره‌یه‌كی زۆر سه‌رفده‌كه‌ن بۆ كرینی كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی، به‌وه‌ش ئه‌وان به‌شێوه‌یه‌كی زۆر خێرا هێزه سه‌ربازییه‌كانیان بنیات ده‌نێنه‌وه، ئێمه‌ش دڵخۆش ده‌بین ئه‌وه ببینین.
-كازمی له وه‌ڵامی تره‌مپدا وتی: سوپاس سه‌رۆك، سوپاس بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له كۆشكی سپی پێشوازیت لێكردین، من سوپاس گوزارم بۆ هه‌موو پشتیوانیه‌كانی ئه‌مریكا بۆ عێراق له شه‌ڕی داعش.
هاوكارییه‌كانتان وایكرد بۆ هاوڵاتیانی عێراق و هاوڵاتیانی ئه‌مریكاش سه‌رنج راكێش بێت.
به‌ڕێز سه‌رۆك، دوێنێ دوێنێ واژۆی چه‌ندین لێكتێگه‌یشتن و رێكه‌وتمان كرد له‌گه‌ڵ كۆمپانیا ئه‌مریكیه‌كان، عێراق ده‌رگای كراوه‌یه بۆ بازرگان و وه‌به‌رهێنه ئه‌مریكیه‌كان له‌پێناو داهاتویه‌كی باشتر بۆ عێراق و هاوڵاتیانی عێراق.
زۆر سوپاس…
پرسیاری رۆژنامه‌نوسان: له‌باره‌ی كۆتایی هێنان به رۆڵی میلیشیاكان له عێراق، ئه‌وه گرنگترین كێشه‌یه كه په‌یوه‌سته به ئارامی عێراقه‌وه، ئه‌مریكا پشتیوانی عێراق ده‌كات بۆ كۆتایی هێنان به رۆڵی میلیشیاكان؟
وه‌ڵامی مسته‌فا كازمی: ئه‌مریكا یارمه‌تی داین به‌شێوه‌یه‌كی گه‌وره بۆ له‌ناوبردنی داعش و رژێمی سه‌دام حسێن، ئێمه كارده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز به‌نیات بنێین له‌نێوان عێراق و ئه‌مریكا، به‌شێوه‌یه‌ك كه ببێته هۆكار بۆ به‌هێزبونی ئابوری ئه‌مریكا و ئابوری عێراق، ئه‌وه‌ش له‌پێناو داهاتویه‌كی باشتر بۆ هاوڵاتیانی هه‌ردوو وڵات.
وه‌ڵامی تره‌مپ بۆ پرسیاره‌كه: كاتێك من هاتم بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا، داعش هه‌نگاوی ده‌نا بۆ ئه‌وه‌ی به‌ته‌واوه‌تی عێراق و سوریا داگیر بكات، به‌ڵام 100% خه‌لافه‌تی داعشمان له‌ناوبرد، به‌ڵام حكومه‌ته‌كه‌ی ئۆباما كارێكی وای نه‌كرد شایه‌نی باس بێت، به‌ڵام ئێمه كارێكی راسته‌قینه‌مان كرد، كارێكی زۆر باشمان كرد، ئێستا ئێمه له‌گه‌ڵ عێراق كارده‌كه‌ین، عێراق ئێستا دۆلاری ئه‌مریكی به‌كارده‌هێنێت، ئه‌و دراوه‌ی له‌سه‌ر ئاستی جیهان به‌هێزترینه، ئه‌وان به‌شێوه‌یه‌كی باش ده‌ستیان پێكردوه، ئێمه‌ش له‌گه‌ڵیان ده‌بین.
به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ به‌رێز كازمی، ئێمه په‌یوه‌ندییه‌كه‌مان گه‌شه پێداوه، په‌یوه‌ندییه‌كی زۆر باش، هیوادارم ئه‌و په‌یوه‌ندییه زۆر به‌هێز بێت بۆ سودی وڵاته‌كه‌ت.
پرسیاری رۆژنامه‌نوس: جه‌نابی سه‌رۆك تره‌مپ، له‌ماوه‌ی 10 مانگدا 32 جار هێرشكراوه‌ته سه‌ر ئه‌مریكا له ناوچه‌ی سه‌وز و بنكه سه‌ربازییه‌كانی له عێراق، چۆن یارمه‌تی عێراق ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به‌و هێرشانه بهێنێت؟ هه‌روه‌ها ئه‌وه تاچه‌ند راسته كه له‌ماوه‌ی سێ ساڵدا هێزه‌كانتان له عێراق ده‌كشێننه‌وه؟
وه‌ڵامی تره‌مپ: با له‌م خاڵه‌دا زۆر روون بم، ئێمه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو هێزه‌كانمان له عێراق بۆ كه‌مترین ئاست كه‌مكردۆته‌وه، ئه‌و هێرشانه‌ی كه‌باسی ده‌كه‌یت له‌هه‌ركوێ بن ئێمه چاومان له‌سه‌ریه‌تی، ئه‌وه بۆ ئێمه قورس نابێت چاودێری بكه‌ین، ئێوه ده‌زانن، هیچ كه‌س ئه‌و چه‌كانه‌ی نیه كه ئێمه هه‌مانه، هیچ كه‌س هیچ شتێكی نیه كه ئێمه هه‌مانه، ئێمه باشترینین، خاوه‌نی به‌هێزترین هێزی سه‌ربازین له جیهاندا، كاتێك كه‌سێك له ئێمه ده‌دات، ئێمه زۆر به‌قورسی لێی ده‌ده‌ینه‌وه، ئێمه به‌وشێوه‌یه ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین.
بۆ ئه‌مه‌ش عێراق زۆر یارمه‌تیده‌ر بوه، به‌ڵام ئێمه ده‌مانه‌وێت هێزه‌كانمان له عێراق به‌خێرایی بكێشینه‌وه، ئێستا به‌ره‌و ئه‌و رۆژه هه‌نگاو ده‌نێین كه له عێراق نابین، هیوادارین دوای ئێمه عێراق بتوانێت له‌سه‌ر پێی خۆی بوه‌ستێت و پارێزگاری له‌خۆی بكات.
پرسیاری رۆژنامه‌نوس: سه‌رۆك چۆن ده‌ڕوانیت له رۆڵی كورده‌كان له عێراقدا؟تاچه‌ند گرنگه په‌یوه‌ندی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر؟
وه‌ڵامی سه‌رۆك تره‌مپ: باشه، كورده‌كان زۆر باش یارمه‌تی ئێمه‌یاندا بۆ له‌ناوبردنی 100% ی خه‌لافه‌تی داعش، هه‌روه‌ها ئێمه په‌یوه‌ندییه‌كی زۆر زۆر باشمان هه‌یه له‌گه‌ڵ كورده‌كان، هه‌روه‌ها ئێمه یارمه‌تی ئه‌وانیش ده‌ده‌ین به‌شێوه‌یه‌كی زۆر باش.
پرسیاری رۆژنامه‌نوس: چۆن ئه‌مریكا یارمه‌تی عێراق ده‌دات بۆ كۆتایی هێنان به رۆڵی میلیشیاكان له عێراق، ئه‌وه زۆر گرنگه بۆ ئارامی و دیموكراسی له عێراقدا؟
وه‌ڵامی دۆناڵد تره‌مپ: باشه ئێمه ده‌بێت چی بكه‌ین، ئێمه یارمه‌تی پێشكه‌ش ده‌كه‌ین له هه‌رشوێنێك بتوانین، به‌ڵام جارێكی تر ئه‌وه ده‌لێم، ئه‌و وڵاته وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆیه، خاوه‌نی سه‌رۆك وه‌زیرانی خۆیه‌تی، به‌رپرسانی خۆیان هه‌یه كه وڵاته‌كه به‌رێوه ده‌به‌ن، ئێمه ماوه‌یه‌كی زۆره له عێراقین، من به ئه‌گه‌ر قسه ناكه‌م، به‌ڵكو ئه‌ڵێم، ئه‌وه بیرۆكه‌یه‌كی باش نیه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆرتر له‌وێ بین، ده‌مانه‌وێت له عێراق بێینه ده‌ره‌وه، له كورترین ماوه‌دا، به‌تایبه‌ت كه ئێستا په‌یوه‌ندییه‌كی زۆر باشمان هه‌یه و رێكه‌وتنی گه‌وره‌ی نه‌وتیمان هه‌یه، ئه‌مه چیرۆكه سه‌ره‌كیه‌كه‌یه.
مه‌به‌ستی من ئه‌وه‌یه، ئێمه زۆر دڵخۆشین به په‌یوه‌ندییه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ عێراق، به‌تایبه‌ت كه له‌م دوو ساڵه‌دا باش گه‌شه‌ی كردوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ش خواستی ئێمه‌یه كه ده‌مانه‌وێت هێزه‌كانمان له‌و وڵاته بكێشینه‌وه، هیوادارین كاتێك عێراق جێده‌هێڵین، توانای هه‌بێت به‌رگری له‌خۆی بكات.
پرسیاری رۆژنامه‌نوس: به‌رێز مسته‌فا كازمی، كاتێك تۆ لێره‌ی له ئه‌مریكا، فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان هاوڵاتیه‌كی له هه‌رێمی كوردستان كوشت، تۆش ئه‌م چه‌ند رۆژه لێره زۆر باس له سه‌روه‌ری وڵات ده‌كه‌یت له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌مریكا، بۆ پاراستنی سه‌روه‌ری وڵاته‌كه‌ت داوای یارمه‌تی له ئه‌مریكا ده‌كه‌یت؟
وه‌ڵامی كازمی: بێگومان هێرشه‌كانی توركیا قبوڵكراو نین، له‌لایه‌كی تره‌وه ده‌ستوری عێراق رێگا نادات خاكی وڵاته‌كه‌مان بۆ هێرشكردنه سه‌ر وڵاتانی دراوسێ به‌كاربێت، ئێمه له گفتوگۆداین له‌گه‌ڵ توركیا، بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م پرسه، له هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی رێگایه‌كداین بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه، بێگومان توركیاش له دۆخی عێراق تێده‌گات، به‌ڵام جارێكی تر ده‌ڵێم، تره‌وه ده‌ستوری عێراق رێگا نادات خاكی وڵاته‌كه‌مان بۆ هێرشكردنه سه‌ر وڵاتانی دراوسێ به‌كاربێت.
پرسیاری رۆژنامه‌نوس: به‌رێز سه‌رۆك تره‌مپ تۆ له‌وباره‌یه‌وه چی ده‌ڵێیت، ئاماده‌ن یارمه‌تی عێراق بده‌ن بۆ ئه‌و هێرشانه‌ی ده‌كرێته سه‌ری نه‌ك ته‌نها له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه، له‌لایه‌ن دراوسێكانی تره‌وه؟
وه‌ڵامی دۆناڵد تره‌مپ: باشه، عێراق ده‌بێت وه‌ڵامێكی تایبه‌تی هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر داوایه‌كی وا له‌ئێمه بكرێت، ئێمه سه‌یری داواكارییه‌كه ده‌كه‌ین، نابێت بیرمان بچێت ئه‌م ناوچه‌یه ناوچه‌یه‌كی زۆر نائارامه، من ته‌نها باسی عێراق ناكه‌م، باسی هه‌موو رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئه‌كه‌م، به‌ڵام ئێمه له‌وێین بۆ یارمه‌تیدانیان، به‌هۆی ئه‌و په‌یوه‌ندییه باشه‌ی هه‌مانه، به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌و جۆره هاوكارییه پێشكه‌ش ده‌كه‌ین كه پێویسته.
نابێت ئه‌وه‌ش له‌بیر بكه‌ن، كه ئه‌مریكا و من په‌یوه‌ندییه‌كی باشمان له‌گه‌ڵ توركیا و سه‌رۆك ئه‌ردۆگان هه‌یه، ئێمه له‌وباره‌یه‌وه له‌گه‌ڵ توركیا قسه ده‌كه‌ین، به‌ڵام ئێمه په‌یوه‌ندییه‌كی زۆر زۆر باشمان له‌گه‌ڵ توركیا و سه‌رۆك ئه‌ردۆگان هه‌یه.
پرسیاری رۆژنامه‌نوس: به‌رێز سه‌رۆك هیچ كاتێكی دیاریكراو هه‌یه بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانتان له عێراق؟
وه‌ڵامی تره‌مپ: داوا له مایك پۆمپیۆ ده‌كه‌م وه‌ڵامت بداته‌وه
مایك پۆمپیۆ: به‌زوترین كاتی گونجاو ده‌كشێینه‌وه كاتێك ئه‌ركه‌كانمان رێگامان پێده‌دات، سه‌رۆك له‌مه‌دا زۆر روونه، كه هێزه‌كانمان به‌زوترین كات ده‌كشێنینه‌وه و به‌پێ پێویستی ئه‌ركه‌كان ده‌مێننه‌وه، بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجه‌ش له‌گه‌ڵ عێراق كارده‌كه‌ن.
زیاتر
The key benefits of a Online Board Space
VDR for Acquire Facilitates M&A Due Diligence
What Does a Shoe Scan Do?