وانەیەک لەشیرینی ڕەشپۆشەوە

ئارێ ڕەزا

kgn

وانەیەک لەشیرینی ڕەشپۆشەوە بۆ ھەموو پەرلەمانتارانی پێشوو ئێستای گۆڕان
شیرین خێزانی شەھید کاوە گەرمیانیە، دۆخی دارایی ھەموتان لە ئەو باشترە..

لە ئەنفال بەجێماوەو بە بێ دایکو باوک گەورەبوە. بەوتەی خەڵکی گەرمیان ئێستا شیرین بەشێکی زۆری موچەکەی دەبەخشێت، ئەمڕۆش بە فەرمی موچەی خانەنشینی ڕەتکردەوە..
شیرین دەیتوانی تاوەکو کۆتایی ژیانی خۆی وئامادەی کوڕی باشترین ژیانیان ھەبێت! بەڵام ویژدانی ڕێگای پێنەدا ٥٠ ساڵ موچەیەکی ناڕەوا وەربگرێت!!!


شیرین ئەمڕۆ موچەکەی ڕەتکردەوەو وتی: نامەوێت ٥٠ ساڵ موچەیەکی گەورەی خانەنشینی وەربگرم!
ھەتانە دە ساڵەو ھەشتانە شەش ساڵە موچەیەکی گەورە وەردەگرێت، ئێستاش ناتانەوێت دەستبەرداری بن!
لەشیرینی ڕەشپۆش و ئەخلاقە بەرزەکەی بڕوانن!