لەبەر خاتری زۆڵە خانەنشینەکانی حیزب خانەنشینان دەبنە قوربانی

نوسینی: ئالان ساحێبقران

سەرەتا نزا دەکەم، ئەوانەی لە نۆرەی وەرگرتنی مووچەی، خانەنشینی گیانیان لەدەست دا خوای گەورە پلەی شەهیدیان پێبدات، و هیوادارم کەس و کاری قوربان، داوای یاسایی لەسەر سەرۆکی حکومەت، و جێگرەکەی بنوسن و بێدەنگ نەبنن.
بەم بڕیارە نا معقولانەی وەزارەتی دارایی، دڵیان ئاو نەخواتەوە، کە بەڕێوەبەری بانکەکەی دەرکردووە، ڕاستە بابەتی مردن بەدەستی خوای گەورەیە، بەڵام خوای گەورە دەفەرموێت، (وجعلنا لكل شيء سببا) دەسەڵاتی کوردی باش لەم ئایەتە پیڕۆزە تێدەگات پێویست بەتەفسیر ناکات .
لەماوەی ڕابردوو،حکومەتی عیراقی کە خۆم زۆر لەنزیکەوە ئاگاداربووم، داوای لە حکومەتی هەرێم کرد، کەڕێگە بدەن هاوشێوەی خانەنشینانی عیراق کی کارت بۆ خانە نشینان دروست، بکرێت وە هەروها مووچەکانیش هاوتا بکرێت بەڵام حکومەتی هەرێم ڕێگری کرد، لەبەر ئەوەی هەزاران بندیواری لێ ئاشکرا دەبوو، کە زۆربەیان ئەمڕۆ دامەزراون بەیانی فەرمانی خانەنشینیان، بۆ دەرچووە خانەنشین بوونە بە پارەیەکی چاک و لەژیانیان یەک ڕۆژ لە وەزیفە نەبوونە

ناکرێت بەم جۆرە، خانەنشینان ڕیسوابکرێن، نەهێڵن نەمووچەیان هاوتای عیراق بکرێت، نە شێوازی دابەش کردنەکەشی،بەشێوەیەکی شیاوبێت.

پاش ئەم ڕوداوانە پێویستە خانەنشینان دەست بە خۆپێشاندان بکەن، داوای سەرەتاترین مافی خۆیان بکەن کەشێوازی دابەشکردنی مووچە یە بەئەلکترۆنی .

وەهەروها فشارخستنە سەر حکومەتی هەرێم تاناوی خانەنشینە ناشایستەکان بسردرێنەوە .

خۆم شایەد حاڵی ئەوەم کەکەسێک هەیە ئەمە بەس بۆنموونە باسی دەکەم ئەگینا کارەساتی گەورەتر کراوە لە بابەتی خانەنشینی گەنجێکی بەناو هونەرمەندە تەمەنی هەر ٢٧ ساڵێک دەبێت لەبەر ئەوەی لایەنگری حیزبێکە لەیەک ڕۆژ دامەزراووە و بەیانی خانەنشین کراوە بەمووچەی ٤٥٠ هەزاردینار.

بزووتنەوەی گۆڕان وەزارەتی دارایی لەبەردەست نیە ؟

ئەی بۆچی ئەم خانەنشینە نایاسایانە ڕاناگرێت کوا یاسای چاکسازی براگەورەتان بۆنەیتوانی ئەو هەموو خانەنشینە زۆڵانە لەلستەکە بسڕێتەوە .

هەکاتێک ڕێگەدرا مووچەی خانەنشینان بچێتەوە سەر حکومەتی عێراقی ئەوکات باوەر دەکەین کەچاکسازی لە خانەنشینان کراوە .