نامەیەکی کراوە بۆ دواکاری گشتی و دەستەی دەستپاکی


لەسەرداوای خەڵک و مارکێتەکان ئەم نامەیە دەنووسم بەڕێزان هەروەک ڕوون و ئاشکرایە لەماوەی ڕابردوو بەڕێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی لە ڕێگەی نوسراوێکەوە گشت مۆڵ و مارکێتەکانی ئاگادار کردۆتەوە کە نابێت هیچ کالایەک بەنرخێک بفرۆشن کە ئەم پارەیە بوونی نیە بۆ نمونە ناکرێت هیچ کالایەک بە ١٠٠ دینار بفرۆشرێت لەگەڵ ئەوەی خۆی نرخی ئەو کالایە ١٠٠ دینارە دەبێت بە ٢٥٠ بفرۆشرێت واتا پێشتر ئەگەر ١٠ قەڵەمت بە هەزار دیناردەکڕی بەڵام ئێستا تەنها چوار قەڵەم بە هەزار دینار دەکڕیت واتا نرخی کاڵاکان بە هۆی ئەم بڕیارە بۆ دووقات و نیو یان زیاتر بەرز بۆ تەوە بەشێکی زۆری خەڵک و مارکێتەکان نیگەرانن لەم بڕیارە پێیان وایە ئەم بڕیارە دەستێکی دەرەکی لە پشتە بۆ ئەوەی قاتوقوڕی بۆ خەڵکی هەژار دروست بکات هەر ئەوەندەش نا بەڵکو ڕێگری لە داشکاندن و ڕکابەری نێوان مارکێتەکانیش دەگرێت هەروەک لە نوسراوەکە هاتووە دەبێت لە کاتی داشکان ئەوان ئاگاداربکەنەوە و مۆڵەتیشی بۆ وەرگرن ئەمەش هەروەک مارکێتەکان ئاماژەی پێدەکەن گەورەترین کێشەی بۆ یان دروست کردووە چونکە ئەوان کاتی ئەوە یان نیە ئەوەندە سەردان بکەن بۆ وەرگرتنی مۆڵەت دواتریش ئەوان ئازادن کە کاڵاکانیان بەهەرزان بفڕۆشن ئەوە هەرزان فڕۆشیە نەوەک گرانی هەرئەوەندەش نا بەڵکو بەهۆی ئەم نوسراوە ڕۆژانە شەر بە مارکێتە بێ پشتەکان دەفرۆشن نامەوێت بچمە ناو کێشەکان چونکە چەند مارکێتێک سکالایان کردووە لە لای وەزارەتی بازرگانی و قایمقامیەتی هەولێر داوا دەکەن ئێوەش کەیسەکان بەدەست بگرن و ڵێکۆڵینەوەی تێدابکەن
بەشێک لە کاسب کاران دەڵێن « بڕیاری لەم شێوەیە لە هەر وڵاتێکدا بکرێت بە خیانەتی نیشتیمانی لە قەڵەم دەدرێت بەڵام بەداخەوە لێرە شانازی بەبرسی کردنی خەڵک دەکرێت» .
بەشک لە مارکێتەکان وتیان « جورئەتی ئەوەشیان هەبوایە لە هەموو شوێنێک ئەم بڕیارەی خۆیان جێبەجێ بکەن هەر کێشە نەبوو بەڵام چەندین شوێن هەیە لە هەولێر هیچ حیسابێک نەوەک بۆ ئەم بڕیارە بەڵکو بۆ بەڕێوەبەرایەتیەکەش ناکات ساڵانێکیشە وایە »

بۆ بەدواداچوونی ئەو بابەتە سەردانی چەند شوێنێکم کرد و ڕاست دەرچوو کە بەهیچ شێوەیەک ڕێنمایەکانی چاودێری بازرگانی جێبەجێ نەکراوە نرخەکانیش لە وێنەکان دیارە .