نوسینی : ئالان ساحیبقران
له‌م كابینه‌ی براگه‌وره‌تان تادێی ڕووبه كه‌سی ساقیت ده‌درێت و پۆستی پێده‌درێت .
یه‌كێك له كادیره‌كانی پارتی كه خۆی به‌شانازیه‌وه بۆ هاوڕێكانی ده‌گێرێته‌وه كه به شه‌هاده‌یه‌كی ته‌زویر دامه‌زراوه له‌وه‌ته‌ی پارتی هه‌بووه وه‌كو مشه خۆریك به‌دوای كه‌وتووه و لێی ده‌خوارت جۆره‌ها گه‌نده‌ڵی كردووه سه‌روه‌توو سامانێكی باشی به‌گه‌نده‌ڵی و ڕه‌شوه و بازرگانی به‌پۆستی حكومی په‌یداكردووه.
دواتر هه‌روه‌ك خۆی ئاماژه‌ی پێده‌كات شه‌هاده ته‌زویره‌كه‌ی ئاشكراده‌بێت و بێ هیچ سزایه‌ك ده‌ینێرنه‌وه به‌رخوێندن .
هه‌روها به‌فه‌رمانبه‌رانی گه‌ر خۆی و تووه كه له‌سالانی نه‌وه‌ته‌كان به‌چه‌ندین شێوه‌ی جیاجیا و به‌پاڵپشتی به‌رپرسێكی پارتی چه‌ندین كاری قێزه‌وه‌نی وه‌كو ڕێگری و خاوه‌وه‌رگرتن دژبه خه‌ڵكی بازرگان و ته‌نانه‌ت خه‌ڵكی ئاسایش كردووه .
ئێستاش یه‌كێكه له پاڵێوراوانی پارتی بۆ پۆستێكی گرنگ جیاله‌وه‌ش ئێستاش هه‌رپۆستێكی بچووكی هه‌یه .
له‌ماوه‌ی ڕابردوو هه‌روه‌ك فه‌رمانبه‌رانی شوێنی كاره‌كه‌ی ده‌گێرنه‌وه به‌هۆی مه‌له‌فه ڕه‌شه‌كه‌ی پارتی پشگوێی خستبوو هه‌رشه‌رمی پێی بوو باسی بكات به‌لام ئێستا له‌به‌رئه‌وه‌ی خاوه‌نی مه‌له‌فێكی ڕه‌شه دیاره مه‌رغوب بۆته‌وه له‌لایه‌ن ده‌یانه‌وێت بێ ڕه‌چاوكردنی ڕابردووی پۆستی پێبده‌ن .
ئه‌م فه‌رمانبه‌رانه هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه به‌رده‌وام خه‌ریكی دروستكردنی قسه‌ی نه‌شیاو بوختانه به ئافره‌تان و هه‌ركاتێكیش زانی پۆسته‌كه‌ی ئێستای ده‌كه‌وێته مه‌ترسی هاوارده‌كات و ده‌ڵێت من كادیری پارتیم و چیم بوێت ده‌یكه‌م و ده‌كه‌وێته بوختان و قسه‌ی نه‌شیاو به به‌رامبه‌ره‌كه‌ی و ئه‌گه‌ر زانی بۆی چووه سه‌ر ئه‌وه بێده‌نگ ده‌بێت ئه‌گه‌رنا ده‌كه‌وێته جنێودان به حیزبه‌كه‌ی و سه‌ركرده‌ی حیزبه‌كه‌ی و داروبه‌ری وه‌زیفه‌كه‌ی
ته‌واوی زانیاریه‌كان لام پارێزراون و جیا له‌وه هه‌ندێك تۆماری ده‌نگیشم لام پارێزراوه به‌لام ڕێگه پێدراو نیم به‌پێی یاسای ڕۆژنامه‌وانی بلاویان بكه‌مه‌وه به‌لام ئاماده‌م بیده‌مه لایه‌نه په‌یوه‌ندی داره‌كان به‌مه‌رجی ئه‌وه‌ی هه‌رچی بردووه و كردووه له‌سه‌ری سزابدرێت
زیاتر
لەبەر خاتری زۆڵە خانەنشینەکانی حیزب خانەنشینان دەبنە قوربانی
نامەیەکی کراوە بۆ دواکاری گشتی و دەستەی دەستپاکی
ئەم کوردین ئێدی درەوا ل خوە نەکین