داوای هەڵوەشانەوەی کۆنسێرتە کەی هەولێری محمد ڕەمەزان دەکرێت

دوای ئەوەی خەڵکێکی زۆر لە کوردستان لەدژی سازکردنی کۆنسێرتی محمد ڕەمەزان کە هونەرمەندێکی میسریە هاتنەدەنگ کەبڕیار وابوو لە کۆتایی ئەم مانگە لە هەولێر سازبکرێت .

چاڵاکوانانیش بە هاشتاگی
#هەولێر_پێشوازی_لە_بێڕەوشتی_ناکات
داوا دەکەن کۆنسێرتی محمد رەمەزانی میسری لە هەولێر هەڵوەشێته‌وه‌.

شایەنی باسە ئەم گۆرانیبێژە لە شاری ئیسکەندەریە لە وڵاتی میسر ویستی هەمان کۆنسێرت ساز بکات ، بەڵام بەهۆی بێ ئاستی رەوشتەکەی، خەڵکی ئیسکەندەریە ڕێگری لە کۆنسێرتەکەی کرد و هەروها بەهەمان شێوە لە وڵاتی قەتەڕ یش کۆنسێرتەکەیان هەڵوەشاندەوە

پەرلەمانتارارانیش هاتونەتەدەنگ و ئەوەی خوارەوە دەقی داواکاری پەرلەمانتار علی حەمە ساڵحە کەپێشکشی لایەنە پەیوەندی دارەکانی کردووە .

ئەم ڕێگریەمان کرد پێناوی کۆمەڵگاکەماندایە

هیواموایە بەوشێوە لێکنەدرێتەوە کە دژی ئازادین.. لە هەموو کۆمەڵگایەکدا هەندێک هێڵ هەیە دەبێ بپارێزرێ. هەندێک شت زیانی گەورە لە بەها کۆمەڵایەتیەکان دەدات.
ئاسایی کردنەوەی هەندێک حاڵەت کۆمەڵگا بەرەو داڕوخان دەبات لە ئایندەدا..
بۆیە ئێمەش لە ڕێگای لایەنی پەیوەندیدا کار بۆ ئەم ڕێگریە کردو بڕیار درا ئەو کۆنسێرتە نەکرێت .

محەمەد ڕەمەزان ناوی ئەکتەر و گۆرانیبێژێکی میسرییە و وا بڕیارە ڕۆژی 27 مانگ لە هەولێر ئاهەنگێکی گەورەی بۆ سازبکرێت، ئەم کەسە یەکێکە لە بێزراوترین کەسەکانی ناو کۆمەڵگەی عەرەبی بە بیروڕا جیاوازەکانییەوە، دەرکەوتنەکانی هەمووجار بوونەتە مایەی رەخنەی کۆمەڵگا، ئەم کەسە دەیان تۆمەتی پرسی بەکارهینانی مادەی هۆشبەر و دەستدرێژی سێکسی و هاورەگەزخوازی و دەیان تۆمەتی دیکەی هاوشێوەی خراوەتە پاڵ، ئەم کەسە لە کاتێکدا لە وڵاتەکەی خۆی و قەتەر و سوریا و تەنانەت بەغدادیش ڕێگری لە ئاهەنگ و کۆنسێرتەکانی کراوە، بەڵام بەبێ گوێدانە کلتور و دابونەریت و ڕەوشتی کۆمەڵگا، بە نیازن 27ی مانگ ئاهەنگێکی گەورەی لە هەولێر بۆ سازبدرێت و باس لەوەش دەکرێت ئەو جەماوەرەی لە قەتەر و سوریا و بەغداد بەهۆی قەدەغەکردنی کۆنسێرتەکانی نەیانتوانیوە بینەری بن، بێنە هەولێر بۆ ئامادەبوون لە کۆنسێرتی ئەم کەسە!
نرخی بلیتی گەشتوەیە ٥٠٠ دۆلار!