نەخۆشی “ئەگزیما”و كاریگەری لەسەر پێستی مرۆڤ

ئەگزیما” زاراوەیەكە بۆ كۆمەڵێك لەنەخۆشییە پزیشكییەكان، كە پیست توشی دەبێت بەكاردێت‌و لەئەنجامی هەوكردن ، یان وەرسكردن دروست دەبێت.

باوترین جۆری (ئەگزیما)، كە زانراوە (atopic dematits)، یان (atopic eczema). (atopic) ، ئاماژە دەكات بۆ كۆمەلیك لە نەخۆشی (دەرد)، كە زۆر جار مەیلی بۆ ماوەیی كەشەپێدانی نەخۆشییەكان هەستاری بێت وەكو رەبۆ و تا.

(ئەگزیما) نزیكەی لەسەدا (١٠ _٢٠) كاریگەری لەسەر منداڵ هەیە و نزیكەی لە سەدا ٣ لەسەر كەسی بالغ (هەرزەكار) هەیە لەوڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا.

نیشانەكانی ئەگزیما كامانەن؟
گرنگ نییە كام بەشەی پیست كاریگەرە پێی، ئەگزیما زۆربەی كات خورانی لەگەڵ دایە، هەندێك كات خوران دەسپێدەكات لەپێش ئەوەی سوربوونەكە دیار بێت، بەڵام كاتێك دەبێ، كە سوربوونەكە باوترینییانە، كە پێست رووبەرووی دەبێتەوە، پشتی ئەژنۆكان، دەستەكان، یان پێیەكان، لەوانەیە كاریگەری لەسەر شوێنی پێستی تەندروست باش-یش هەبێت.

كاریگەرییەكەی لەسەر شوێنەكان هەمیشە زۆر وشك دەردەكەوێت، چڕی دەكات، یان توێك فرێدەدا، لەپلەی یەكەم لەم شوێنانە دەردەكەوێ، كە سورە (سوركارە)وە دوای ئەوە دەبێتەوە بە قاوەیی.

لەكەسی پێست رەش ئەگزیما دەتوانێت كاریگەری هەبێت لەسەر رەنگی پێست، كاریگەری لەشوێنە روون و تاریك هەیە.