نایف شێخانی پسپۆر له یاسای گشتی نێوده‌وڵه‌تی
هاولاتیان به گشتی وه فه‌رمانبه‌ران به تایبه‌تی پێویسته پابه‌ند بن به بنه‌ما مرۆیی و دیموكراسیه‌كان وه هه‌روه‌ها پابه‌ند بن به ده‌قه یاساییه‌كان و بنه‌ما عورفیه‌كان له كاتی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی و خۆپیشاندان . ناڕه‌زایی ئه‌بێت به شێوه‌یه‌كی ئارام و هێمنی به‌ڕێوه بچێت و خه‌لكی خۆیان دوور بگرن له كردار و ڕه‌فتاری توند و تیژی ، وه ئه‌بێت ناڕه‌زاییه‌كان به شێوه‌ی حضاری و كه‌لتوری و بنه‌ما سه‌ره‌كیه‌كانی یاسای خۆپیشاندان بن . وه ئه‌بێت هاولاتیان خۆیان دوور بگرن له سوتاندنی سامانی ده‌وڵه‌ت ( بینایات ) وه سامانی ئه‌هلی و خه‌لكی ، وه ته‌قه كردن و ئازاردانی تاكی كۆمه‌ڵگا ، چونكه ئه‌م جۆره كارانه ته‌نها خزمه‌تی بێگانه و دوژمنانی كورد ئه‌كات و ئه‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی دوژمنان ڕێگایان بۆ خۆش بێت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست بگرن به‌سه‌ر كوردستان و سیناریۆیی كه‌ركوك دووباره بێته‌وه . وه ئه‌م جۆره كردارانه نابێته هۆی گۆرانكاری و ئه‌نجامدانی چاكسازی ، ئه‌گه‌ر ئه‌تانه‌وێت گۆرانكاری بكه‌ن ئه‌وا له كاتی ده‌نگداندا خۆتان یه‌كلایی بكه‌نه‌وه‌و ده‌نگ به خه‌لكی دادپه‌روه‌ر و دلسۆز و ده‌ست و دامێن پاك و دیموكراس خواز بده‌ن . وه هێزه ئه‌منیه‌كان به پێی یاسا به‌رپرسیارن له پاراستنی ژیانی هاولاتیان و خۆپیشانده‌ران نابێت لوله‌ی تفه‌نگه‌كانیان ڕوو له خۆپیشانده‌ران بكه‌ن وه هه‌ر زه‌ره‌ر و زیانیكی لاشه‌یی به بریندار كردن وه مه‌ترسی ژیان به كوشتن ئه‌وا لێی به‌رپرسیار ئه‌بن و پێشیلكاران به‌رامبه‌ر به مافه‌كان ئه‌بێت دادگایی بكرێن به پێی یاسای دادگای دادی نێوده‌وڵه‌تی به‌گه‌ڕانه‌وه بۆ ئیتفاقیه‌ی رۆمای ساڵی 1998 كه عێراق واژۆی كردووه له‌سه‌ری وه هه‌رێمی كوردستانیش له‌م چوارچیوه‌یه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ئه‌كریت ، وه هه‌روه‌ها دادگاكانی ناوه‌خۆش مل كه‌چن بۆ ئه‌م دادگایه به پێی یاسا . پیویسته گشت لایه‌ك پابه‌ندبن به یاسا و خۆیان دوور بگرن له كار و كرده‌وه‌ی توند و تیژی و ئازاردان و كوشتن و بریندار كردن ، وه هه‌روه‌ها دوور كه‌ونه‌وه له پیشێلكاری به‌رامبه‌ر ڕۆژنامه‌وان و ستافه ڕۆژنامه‌وانییه‌كان چونكه ئه‌م جۆره كارانه توند و تیژیه‌كان زیاتر ئه‌كات و ڕووی دیموكراسی له كوردستان زیاتر قیزه‌ون ئه‌كات بۆیه تكایه پرنسیپه‌كانی مافی مرۆڤ بپارێزن .
http://jbbw.siteunblock.top/search/pornstar –