بە وێنە: جۆرێکی تازەی ماسی بەپێ دەڕوات

 

 

KGN – ژیان 

چەند مەلەوانێک جۆرێکی تازەی ماسیان دۆزییەوە کە پێی دەوترێت “red handfish”  پەلدارە و لە بنی دەریای کیشۆری جەمسەری باشوور دەژی.

ڕۆژنامەی “دەیلی مەیل” پارچە ڤیدیۆیەکی ئەم جۆرە ماسییەی بڵاوکردەوە کە لە سەدەی نۆزدەهەمدا لە ئاوی “تازمانیا”دا زۆربووە، بەڵام دواتر لەناوچووە.


ئەم ماسیە ڕەنگی سور و پرتەقاڵی هەیە و لە ژێر ڕووەکە دەریاییەکاندا دەژی و بە پەلەکانی دەڕوات، ئەمەش وادەکات یەکێکبێت لە دەگمەنترین جۆرەکانی ماسی، لەبەرئەوەی تا ئێستا تەنیا 20 بۆ 40 دانەیان دۆزیوەتەوە.