
KGN-news
گوتەبێژێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ئەو هەواڵانەی ڕەتکردەوە کە دەڵێن کاربەدەستانی ئەمەریکایی لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە نزیک قەندیل کۆبوونەتەوە.
گوتەبێژەکەی وەزارەتی دەرەوە ئەمڕۆ دووشەممە بە میدیای ئەمەریکای ڕاگەیاندووە”ئەم ئیدیعایە هیچ ڕاستی بۆ نیـیە. کۆبوونەوەی لەم جۆرە ڕووی نەداوە.”
هەروەها سەرچاوەیەک لە لەشکری ئەمەریکا ئەویش ڕاگەیاندوو”هیچ کۆبوونەوەیەک نەکراوە. چیرۆکێکی تەواو درۆیە.”
پـێشتر لە میدیاکانی هەرێمی کوردستان و ناوچەکە باس لەوە دەکرا شاندێکی ئەمەریکا بە چەند ئۆتۆمبیلێک کە فڕۆکەی جەنگی پارێزگاری لێکردوون بەرەو نزیک قەندیل ڕۆیشتوون و لەوێ لەگەڵ ئەندامانی پەکەکە کۆبوونەتەوە.
هیچ کاربەدەستێکی هەرێمی کوردستان یان بەرپـرسێکی پەکەکە ئەو هەواڵەی پـشتڕاست نەکردەوە.
زیاتر
Methods to Keep Data Secure
The Role of Nonprofit Aboard Members
پارتی و یەکەتی لە پەیوەندیەکی باش نینە وە پەیوەندی خراپیش نەتیجەی وای لێدەبێت