ئەو کەسەی هەڵەکەی ئەپڵی ئاشکراکرد خەڵات دەکرێت

KGN-تەکنەلۆژیا

مێردمنداڵێکی ئەمریکی لە لایەن کۆمپانیای ئەپڵەوە خەڵات دەکرێت پاش ئەوەی خێرا ئەپڵی ئاگادارکردبووەوە دەربارەی گرفتێکی ئەمنی گەورەی بەرنامەی فەیستایم (FaceTime).

 لەبابەتێکی ماڵپەڕی بی بی سیدا ئاماژەی بە گەنجێکی تەمەن ١٤ ساڵ کردووە، بەهۆی ئاگادارکردنەوەی کۆمپانیای ئەپڵ دەربارەی گرفتەکەی بەرنامەی فەیستایم، لەلایەن ئەپڵەوە خەڵات دەکرێت و هاوکاری دەکرێت لە دابینکردنی خەرجییەکانی خوێندنیدا.

 لە ماوەی ڕابردوودا گرفتێکی ئەمنی لە بەرنامەی فەیستایم (Face Time)دا دروستبوو، کاتێک پەیوەندی بە کەسێکەوە دەکرا لە ڕێی بەرنامەکەوە، بەبێ ئەوەی کەسی بەرامبەر وەڵامی پەیوەندییەکە بداتەوە، کامێرا و مایکی کەسەکە دەکەوتە کار.

 ئەمەش گرفتێکی ئەمنی زۆر گەورە بوو کە مەترسیی خستە سەر هەموو بەکارهێنەرێک کە بەرنامەی فەیستایمیان دابەزاندبێت لە ناو ئایفۆن و ئامێرەکانی تری ئەپڵیاندا.

 لەئێستادا کۆمپانیای ئەپڵ لە هەوڵێکدا بۆ هێشتەوەی باری ئەمنی ژینگەی سۆفتوێر و ئامێرەکانیان، پرۆگرامێکیان ڕاگەیاندووە، کە تیایدا بڕی ٢٠٠ هەزار دۆلار دەدرێت بە هەر کەسێک کە بتوانێت ئەپڵ زوو ئاگاداربکاتەوە دەربارەی هەر گرفتێکی سۆفتوێر و ئامێرەکانیان لە داهاتوودا.