KGN دەتکات بە ڕۆژنامەنووس

تۆڕی میدیای دیاریی کوردستان KGN خولی ڕۆژنامەوانی بۆ فێر خوازان دەکاتەوە مەرجی سەرەکیشی دەبێت پێشتر لە هیچ دەزگایەکی تر کاری نەکردبێت.

سەرۆکی تۆڕی میدیای دیاریی کوردستان ئالان ساحێبقڕان بە KGN ڕایگەیاند: هەرکەسێک بیەوێت کار بکات لە گەلمان دەبێت پێشووتر لە هیچ دەزگایەکی ڕاگەیاندن کاری نەکردبێت.

ساحێبقڕان گوتیشی هەر کەسێک بیەوێت کار بکات لە  KGN ئەگەر بواری ئەوەی بۆ نەڕەخسابیت لە ناوەندێکی ئەکادیمی بواری ڕاگەیاندن بخوێنێت و لە ئێستا دەیەوێت وەک ڕۆژنامە نووس کار بکات ئەوە لای ئێمە ئەوهەلەی بۆ دەڕەخسێنین ببێت بە ڕۆژنامەنووس ، دوای ئەوەی تەمەنەکەی گونجاو بوو و بەلایەنی کەم دەبێت خاوەنی بڕوانامەی 9ی بێت

ساحێب قڕان دەڵشڵێت سەرەتا بەشداری خولێکی 40 ڕۆژە دەبینێت کە لە هەرسێ بواردا ( بینرا و خوێندرا و بیستراو) خول دەبینن و ڕادەھێنڕێن .

ساحێبقڕان ڕونکردنەوەی زیاتردەدات و دەڵێت کارکردن لە KGN خۆبەخشی دەبێت، هەر کاتێک ڕۆژنامە نووسە سپۆنسەری بۆ کارەکانی پەیداکرد ئەو کات لە داهاتی ئەو سپۆنسەر 50٪ بۆخۆی دەبێت

سەبارەت بە مەرجی سەرەکی کە نابێ لە هیچ کەناڵێک یان دەزگایەک کاری کردبێت؟

ساحێب قڕان ڕونکردنەوە دەدات دەڵێت دەمانەوێت تاکێک بەرهەمبێنین کە ڕۆژەک لەڕۆژان نەچێتە ژێر هەژموونی هیچ پارتێک و کەسێک کاری ڕۆژنامە نووسی بۆ پیاهەڵدان و چەواشەکاری بەکاربهێنێت، دەبێت هەموو کات ڕاستییەکان بخاتەڕوو کە لە بنەڕەتدا کۆڵەگەی سەرەکی کاری ڕۆژنامەوانیە

بەشداربووانیش دەتوانن پەیوەندی بکەن بەم ژمارە تەلەفۆنانە (07504611686 / 07834611686)

شایانی باسە تۆڕی میدیای دیاری کوردستان دەستگایەکی سەربەخۆیە لەلایەن چەند گەنجێکی خۆبەخشەوە بەڕێوەدەبردرێت

لە ساڵی 2013 وە دامەزراوە. ساڵی ڕابردوو یەکێک بوو لە دەزگایانەی لەسەر ئاستی هەر چوار پارێزگای باشوری کوردستان لە لایەن سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان لقی سلێمانی بە هاوکاری دەزگای ئایدیا بۆ فکر و لیکۆڵینەوە، زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی،تۆڕی ئاکادیمیا و دیالۆگی میدیا ڕێز وسوپاسی پێشکەشکرا