وەزارەتی بازرگانی هەرێمی کوردستان لە نوێترین بڕیاریدا گشت بریکارەکانی خۆراکی ئاگادار کردۆتەوە کە لەمەودوا ئەگەر هەرکەسێک تا ماوەی ١٥ ڕۆژ ئامادەنەبوو بەشە خۆراک و ئاردەکەی خۆی وەرگرێت ئەوا دەبێت بریکارەکە وەزارەت ئاگادار بکاتەوە و بەشە خۆراک و ئاردەکەی بگەڕێنێتەوە بۆ یان .
ئەم بڕیارە دوای ئەوەهاتووە هەروەک هاوڵاتیان ئاماژەی پێدەکەن زۆربەی بریکارەکانی خۆراک بازرگانیان بە بەشە خۆراکی ئەو کەسانە دەکرد کە وەریان نەدەگرت
دەربارەی دواکەوتنی ئاردی بایەعیش نەوزاد شێخ کامل بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە کە لەم مانگە ئارد دابەش دەکرێت هۆکاری دواکەوتنەکەشی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە گەنمی پێویستیان لەبەردەست نەبوو و چاوەڕێی حکومەتی عێراق بوونە تاوەکو گەنمیان بۆ بنێرێت
زیاتر
لەساڵیادی کۆچی دوای نەوشیروان مستەفا،بەرەی گەندەڵکاران هێشتا بەهێزن
لە کوێی ئەم هەرێمەدا بیر لە چاکسازی و پەروەردە کراوەتەوە؟
هەشت وڵاتی جیهان مامەڵەکردن بە دۆلار ڕادەگرن