لە کوێی ئەم هەرێمەدا بیر لە چاکسازی و پەروەردە کراوەتەوە؟

ڕیاز حاجی
ــــــــــــــــــــــــــــــ
هەست بە هیچیەتی و خۆ بچوک کردنەوەو و
خۆ ویستی لەبەردەم دەسەڵات لە ئەنجامی حەزە نەخۆش و گڵاوەکانی. تاکی بێ شوناس بۆ مانەوە سەرچاوەی گرتووە لێرەوە تاک دەچێتە باری نا ئاسایی لەپێناو گەیشتن بە خواردن و حەزە سێکسیەکان، هەروەها تاک خۆی کردۆتە ئامراز و چەمک تەنیا بەکار دەهێنرێت بۆ برەو پێدان بەم کارانەی تەنیا ڕق و توڕەی لەگشت چەمک و پێناسێک کە جیاواز بێ لە خۆی. بۆیە دەبێ باشترین چارەسەری بۆ بکرێت ؟..بەڵام لە کوێی ئەم جوگرافیایەدا بیر لە پەروەردەو چاکسازی کراوەتەوە لە کاتێکدا کاربەدەستانی نەخوێندەوار و بکوژ بن و گەندەڵکاری پیشەیان بێ. بۆیە دەبێ ڕاستگۆ بین حزب مرۆڤ فێری مڵکەچی پەیڕەوی لە ئایدۆڵۆژیایەک دا کورت دەکاتەوەو دەبێ حزب پەرست بێ ، نەک زانست و مرۆڤی ژیر پێ بگەیێنێت .بۆیە ناتوانن حزب بکەنە ئامراز بۆ خزمەتی کۆمەڵگاو یاسا و دادپەروەری . لە هەمان کاتیشدا ئەو مرۆڤە بچوکانە پێیان وایە هەموو کۆمەڵگا قەرزاری شەخس و حزبە زۆر جار پەست دەبم لەو مرۆڤە پوچانە حەز دەکەم شەڕێکی ناوخۆی تر دروست بێ تا هەندێ لەو مرۆڤە گەوج و ڵاسارانەی بونەتە بارگرانی بەسەر کۆمەڵگا لە کۆڵمان ببنەوە ، بەڵام ویژدان و ئاینی مرۆڤایەتی هەموو کات ڕێگام لێ دەگرێت وێنای ئەو ڕووداوە بکەم . مرۆڤی حزبی باوەڕی بە دیاڵۆگ و لێک تێگەشتن نیە پێی وایە ڕاستی ڕەها لای ئەوە وەک گەینەر لە سەرکردەو پیرۆزیەکان بڕیاری لەسەر دراوەو دەبێ بیگەیێنێت و کۆمەڵگاش مڵکەچ بن .
باشتر وایە شێوازی بیرکردنەوە بگۆڕدرایە
دووای ئەو هەموو بارودۆخەی بەسەر کۆمەڵگا و ئەو هەرێمە داهاتن خوێندنەوەیەکی ورد و جیهانبینی مۆدێرن بکرایە هەڵبەتە ئەمەش پێویستی بە تاکێکی ژیرە .