44 ساڵ به‌ر له‌ ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م گه‌نجی كورد له‌ ئیتاڵیا ده‌ستی به‌خوێندنی كرد.

KGN – ژیان

عەبدولڵا محەمەد مستەفا لە دایکبووی 1952ی گوندی منارە کە دەکەوێتە باشوری  شاری هەولێر وەک یەکەم کورد بە مەبەستی خوێندی پیشەیی (میکانیک) ڕەوانەی دەرەی وڵات کراوە .

مام عەبدولڵا لە دیمانەیەکی تایبەت لەگەڵ KGNدا دەڵێت 44 ساڵ بەر لە ئەمڕۆ کاتێک قوتابی ئامادەیی بووم ناوم دەرچوو لەگەڵ ئەو 11 کەسەی کە بڕیاربوولە عێراق ڕەوانەی ئیتاڵیا بکرێن بۆ خوێندن لە کۆمپانییای FIAT لەساڵی 1976هەواڵەکە زۆر ڕووداوێکی گەورەبوو کە لەو سەردەمە ژمارەیەک قوتابی بە مەبەستی خوێندن لەبواری میکانیک ڕەوانەی دەرەوە بکرێن .

وه‌ك گه‌نجێكی كورد ناوم ده‌رچوو بۆ خوێندنی پیشه‌یی (میكانیكی، فیته‌ری) له‌ كۆمپانیایFIAT  له‌ ئیتاڵیا، ئه‌و سه‌ركێشیه‌ی ئێمه‌ بۆ سالی 1976 شتێكی زۆر گه‌وره‌ و نامۆ بوو سه‌باره‌ت به‌ بیروبۆچوونی كۆمه‌ڵگه‌، له‌هه‌مان كاتیشدا ببوین به‌ جێگای شانازی كۆمه‌ڵگه‌.

چونکە لەو سەردەمە دەستکەوتێکی گرنگ بوو بۆ من وەک کوردێک وەک ئەو شانازییەم بەرکەوت کە ببمە یەکەم کەس لە ناو میللەتەکەم لەم بوارە بخوێنم و زانیاری وەربگرم،

له‌ درێژه‌ی وته‌كانید باسی ئه‌وه‌ی كرد كه‌ له‌سه‌فه‌ره‌كه‌ماندا هیچ كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكی و شوێنی مانه‌وه‌مان بۆ دروست نه‌بوو، چونكه‌ ئێمه‌ به‌فه‌رمی ئه‌و سه‌فه‌ره‌مان كرد، له‌ ماوه‌ی مانه‌وه‌ماندا به‌هه‌موو شێوازه‌كانی خوێندنی تیۆری و پڕاكتیكی ڕاهێنراین، به‌رده‌وام به‌ ناو كۆمپانیا ده‌گه‌ڕاین هه‌موو به‌شه‌كانی كۆمپانیا زۆر به‌وردی شاره‌زا بووین.

لەکۆتاییدا ناوبراو گوتی سوپاس بۆ ئێوە کە منتان بەسەرکردەوە دووبارە هێزم بۆگەڕایەوە، گوتیشی: هیچ شتێك ئه‌سته‌م نییه‌ ئه‌گه‌ر مرۆڤ هه‌وڵێ بۆبدات، به‌ڵام هه‌وڵدان به‌بێ به‌رده‌وامی و به‌دواداچوون نابێت.