سوپاسی بەدەنگەوە هاتنی هاوڵاتیان و گۆڕان خوازان دەکەین

ڕونکرنەوەیەک بۆ ڕای گشتی

دوا بەدوای لێدوانە پڕ لە چەواشەکارییەکانی مەلا بەختیار ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە هەواڵێکی ناڕاست بەناوی بەڕێز ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕانەوە بڵاو کراوەتەوە کە گوایە ڕێکخەری گشتی دژی وەڵامدانەوەی هەر کەس و لایەنێکە کە وەڵامی چەواشەکارییەکانی مەلا بەختیار بداتەوە. ئێمە ڕایدەگەیەنین کە سەرەڕای ناڕاستی هەواڵەکە، سوپاسی ئەو بەدەنگەوە هاتن و دڵسۆزییەی هاوڵاتیان و گۆڕانخوازان دەکەین، کە لە بەرانبەر ئەو هەڵمەتە چەواشەکاریەدا گرتویانەتە بەر، وە ڕایدەگەیەنین کە چاوەڕوانی بڵاو بونەوەی کتێبەکە دەکەین و ئەوکات بە بەڵگەی مێژووی وەڵامی خۆمان بۆ چەواشەکارییەکانی دەبێت.
وەک وتراوە( چاو بە چاو، قەڵەم بە قەڵەم، بەرد بە بەرد).

دامەزراوەی نەوشیروان مستەفا