ئەمیر خان ناسراو بە مام فەرخەکەی هەولێر دەستگیرکرا ..

ئەمیر خان ،ئەو پیاوەی لەچەند ڕۆژی ڕابردوو کە وەکو جوتیارێک بەشداری خۆپیشاندانەکانی جوتیارانی کرد دژی ساغ نەبونەوەی بەرهەمەکانیان .

لەدیدارێکی میدیای ئێستا، لەکاتی قسەکردنیدا تەشهیری بەچەند کەس و لایەنێک کرد،بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست kgnکەوتون، ئاسایشی گشتی بەبڕیاری داواکاری گشتی ئەمیر خانیان دەستگیر کردوە

بەقسەی کەسوکارەکەی بێت لەماڵەوە بردویانە و ،پێیان وتون تەنیا دوو ڕۆژ لەزیندان ئەیهێڵینەوە، کە ئێستا زیاتر لە سێ ڕۆژە لەزیندان دایە ،کەسوکارو جوتیارانی ناوچەکەش ناڕەزایەتیان دەربڕیوەو دەڵێن ئەگەر تا 24کاتژمێری داهاتوو ئەمیر خان ئازاد نەکرێت ،هەردوو ڕێگای قەزای خەبات _هەولێر،خەبات _کەورگۆسک دادەخەین، تا ساتی ئازادکردنی.