بانگەوازییەک لە ڕۆژنامەنووسان و چالاکەوانەکانەوە …

تکایە با قارەمانیش بە دەردی باوکی نەڕوات

kgn

بانگەوازییەک لە ڕۆژنامەنووسان و چالاکانەوە بۆ پەرلەمانتاران لایەنە بەرپرسەکان..

قارەمان کوڕی ڕۆژنامەنووسی شەهید شوکری زەینەدینە، کە بەشێوەیەک تیرۆرکرا ئێستاش دەوترێت بەراز پەلاماری داوە و کەیسەکەیان داخست، ئەم گەنجە کە هێشتا تەمەنی لە سەرەتای بیستەکاندایە، ئەمە جاری دووەمە لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی پارتییەوە دەستگیر دەکرێت، تەنها تاوانیشی ئەوەیە، وەک ڕۆژنامەنووسێکی خۆشبەخش هاوکاریی میدیاکان دەکات و وەک چالاکوانێکیش بەرامبەر هەموو ناعەدالەتی و داگیرکارییەک لەناو چالاکییەکاندا بەشداربووە.

قارەمان لە ٢٧ی مانگی ڕابردووەوە “حوزەیران”، لەلایەن ئاسایشی شیلادزێ’وە دەستگیرکراوە و نەک بنەماڵەکەی، تەنانەت ڕێگا نەدراوە پارێزەرانی خۆبەخشیش سەردانی بکەن و بریکارنامەیەکی پێ واژۆ بکەن، لێرە مەترسیی جدی دەکەوێتە سەر ژیانی ئەم گەنجە، چونکە بەپێی هەموو یاسا بەرکارەکان دەبێت نەک ڕۆژنامەنووسان، بەڵکو هەموو هاوڵاتییەکی دەستبەسەر مافی سەردان و گرتنی پارێزەری پێبدرێت، نەک هۆکار و ماددەی دەستگیرکردنەکەشی بشاردرێتەوە و کەس ئاگاداری ژیانی نەبێت.

ئێمە داوا لە پەرلەمانتاران و تەواویی لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین، کە ئەرکی خۆیان جێبەبجێ بکەن و هەوڵی هەرچی زووە ئازادکردنی قارەمان بدەن، چونکە هیچ بیانوویەک نییە بۆ هێشتنەوەی لە زینداندا، هەروەها داوا لە دەسەڵاتدارانی دهۆک دەکەین و پیشیان دەکەوین لەوەی، کە وەک ڕابردوو تۆمەت و ماددەی بێ بنەما و سیناریۆ بۆ قارەمان وەک ڕۆژنامەنووسانی دیکە نەهۆننەوە، لە ئەگەری ئازادنەکردنی ئەم گەنجەدا هەوڵ دەدەین لە هەموو شار و شارۆچکەکان چالاکی ناڕەزایی بەڕێوەببەین.

*لە کۆتاییدا کۆی ناوەکان و ئەم بڵاوکراوەیە دەگەیەنینە لایەنە پەیوەندیدارەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان.
*هەر بەرێزێک دەیەوێت لەم کەمپەینەدا بەشداربێت، بەسوپاسەوە دەتوانێت لە ڕێگای ئەم ژمارەیەوە ناو و پاشناو و پیشەکەی بنێرێت.
ڤایبەر – وەتس ئەپ 07501191211 – 00964501191211

کاروان سالار – ڕۆژنامەنووس – سلێمانی
شنا فایق – ڕۆژنامەنووس- سلێمانی
سۆران حسێن – ڕۆژنامەنووس- سلێمانی
یەحیا کەریم – ڕۆژنامەنووس- سلێمانی
سەردار قادر – چالاکوان – ڕانیە
هاوڕێ کرێکار – ڕۆژنامەنووس – گەرمیان ئاکام محمود – ڕۆژنامەنووس – بەریتانیا