یەکێتی بەفەرمی بەربژیری بۆ سەرۆککۆمار ڕاگەیاند

KGN – NEWS

یەکێتی نیشتمانی بەفەرمی بەربژێری بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عیراقی فیدراڵ ڕآگەیاند.

له‌و باره‌یه‌وه‌ د. عیزه‌ت سابیر ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌مڕۆ 3-8-2018، به‌ میدیای فەرمی  پارتەکەی راگه‌یاند: له‌ رۆژی 27-5-2018 ه‌وه‌، ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ ره‌سمی دكتۆر محه‌مه‌د سابیر كه‌ خاوه‌نی بڕوانامه‌ی دكتۆرایه‌ له‌ فیزیای ئه‌تۆمی و چه‌ند ساڵێك باڵیۆزی عیراق بووه‌ له‌ وڵاتی چین له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، هه‌روه‌ها چه‌ندین ساڵ نوێنه‌ری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بووه‌ له‌ وڵاتانی فه‌ره‌نساو ئه‌مریكا، له‌ ئێستادا تاكه‌ به‌ربژێری ره‌سمی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌ بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك كۆماری عیراق، ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و پۆسته‌ درا به‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، هیوادارین ئه‌گه‌ر پۆستی سه‌رۆك كۆمار درابه‌ یه‌كێتی، ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشیتمانیی كوردستان، ناوبراو بكاته‌ به‌ربژێر بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پۆسته‌ وه‌ربگرێت، كه‌ دوای 56 ساڵ خه‌باتی دیبلۆماسی و سیاسی له‌ پێناو كوردو كوردایه‌تی خاكی كوردستان به‌شایسته‌ی ده‌زانین كه‌ دكتۆر محه‌مه‌د سابیر ئه‌و پۆسته‌ وه‌ربگرێت.