ئێران ئەمڕۆ ٨ هاووڵاتیی کوردی لەسێدارە دا

KGN – NEWS

حوکمی سێدارەی ٨ هاووڵاتیی وکردی خەڵکی کرماشان کە بە تۆمەتی هێرش بۆ سەر بینای پارلمانی ئێران دەستبەسەر کرابوون، جێبەجێ کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ”هەنگاو“،بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە حوکمی سێدارەی ٨ هاووڵاتیی کورد لە تاران جێبەجێ کراوە.

لە سێدارە دانی ئەو ٨ کەسە لە کاتێکدایە کە دوێنێ هەینی موسا غەزەنفەرئابادی، سەرۆکی دادگای شۆڕشی تاران بە ماڵپەڕی حکومەتی تەسنیمی ڕاگەیاندووە کە ” حوکمی سێدارەی ٨ تیرۆریستی داعشی کە لە هێرش بۆ سەر بینای پەرلمان و قەبری خومەینی ڕۆڵیان هەبووە، بە مەبەستی جێبەجێکردن ڕەوانەی دادستانی کراوە.”

ناسنامەی ئەو ٨ کەسەکە سەرجەمیان خەڵکی پارێزگای کرماشانن  بە شێوەی خوارەوەیە؛

1-  سڵێمان مزەفەری، تەمەن ٥٥ ساڵ، کوڕی ڕەحمان و خەڵکی ڕوانسەر

2- ئیسماعیل سۆفی، تەمەن ٣٣ ساڵ، کوڕی مەجید و خەڵکی سەرپێڵی زەهاو

3- رەحمان بێهرووزی، کوڕی کەریم و خەڵکی سەرپێڵی زەهاو

4- سەید ماجێد مورتەزایی کوڕی حوسێن و خەڵکی پاوە

5- سیرووس عەزیزی تەمەن ٣٢ ساڵ، کوڕی عەبدولخالق و خەڵکی پاوە

6- ئەیووب ئیسماعیلی تەمەن ٢٨ ساڵ، کوڕی حوسێن و خەڵکی سەلاسی باوەجانی

7- خوسرەو ڕەمەزانی میرئەحمەدی کوڕێ کاکە ئەحمەد تەمە. ٤٢ ساڵ

8- عوسمان بێهرووزی، برای تۆمەتباری سێهەم و تەمەن ٢٩ ساڵ و خەڵکی سەرپێڵی زەهاو

بینای مەجلیسی ئێران لە ماوەی ڕابردوو هێرشیکی گوماناویی کرایە سەر و دەستبەجێ داعش ئەو هێرشەی بەئەستۆ گرت. لەو هێرشەدا  ١٧ کەس لە خەڵکی ئاسایی کوژران و ٥٠ کەسی دیکە بریندار بوون.

بەپشت بەستن بە ئاماری  تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری رێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو”، پاش رووداوی گوماناویی هێرش بۆسەر مەجلیسی ئیسلامی، زیاتر لە ٢٠٠ کەس لە هاووڵاتییانی کورد لەو پەیوەندییەدا دەستبەسەر کران