تانکە ڕوسیاییەکان گەیشتنە عێراق

 

 

KGN – NEWS

 

 

 

لە ڕێگەی بەندەری ئوم قەسرەوە، حکومەتی عیراق یەکەم کاروانی تانکە ڕوسییەکانی پێگەشت کە بە پێی گرێبەستێک لەگەڵ مۆسکۆ کڕیونی.

ئاژانسی ڕاگەیەندنی عیراقی، ڕایگەیاند: لە ڕێگەی بەندەری ئوم قەسرەوە، کاروانی یەکەمی تانکی ڕوسیی لە جۆری T90 گەیشتە عیراق.

ئەوەشی ڕاگەیاندووە: ژمارەی ئەو تانکانەی گەشتوونەتە بەندەری ئوم قەسر 73 تانکن و بڕیارە لە چەند مانگی داھاتوو، 72 تانکی تری لەو جۆرە بگەنە عیراق.

بە پێی گرێبەستی نێوان بەغدا و مۆسکۆ، بڕیارە ڕوسیا 150 تانکی جۆری T90 کە نرخی هەر تانکێک 4.5 ملیۆن دۆلارە پێشکەوتووترین تانکی ئەو وڵاتەیە .