کازمی و دکتۆر بەرهەم بە هاوبەشی بەشداری هەڵبژاردنەکان دەکەن

بەپێی ئەوزانیاریانەی بەردەستم گەیشتوە  دکتۆر بەرهەم و کازمی پێکەوە کار دەکەن بۆ دروست کردنی هاوپەیمانیەک کە پێکەوە بەشداری هەڵبژاردنە پێشوەختەکەی عێراق بکەن .

بەرهەم ساڵح  خودی یەکێتی سەرپەرشتی دەکات  بەتایبەت ئاراس  شێخ جەنگی  ،بەشێوازێکی زۆر تۆکمەو پلان داڕێژراو کاری بۆ دەکرێت لەلایەن دەزگای زانیاریەوە  .

بەشێوازێک  دەیانەوێ  سەرەنجی  دەنگە ناڕازیەکان شەقام و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بەلای خۆیاندا ڕاکێشن  متمانەیان بە حیزبە کوردیەکان نەماوە  ، لەو ڕێگایەشەوە  یەکێتی لە ئیستاوە چەندین پەیج و ئەکاونتی دروست کردوە بۆ گەورە وێنەکردنی مستەفا کازمی وەک فریاد رەسی عێراق .

سودمەنی یەکەم لەم هاوپەیمانێتیە یەکێتی یە  دەنگێکی  زۆر بەدەست دێنێ بە قورسایەکی زۆرەوە دەڕواتەوە بەغداد .

چەندین کەسایەتی و ڕۆشنبیرو ئەندام پەرلەمانی پێشو  ئامادەکراون بۆ بەشداری کردن لەو  هاو پەیمانێتیە ،کەناوی چەندکەسایەتیەکیانم بەردەست کەوتوە   هێشتا زووە  ناوەکانیان بوترێ 

ئاکام محمود