دوو فەرماندەی باڵای سەردەمی سەدام حوسێن ئازادکران

kgn

ھەریەکە لە عەمید روکن بەرزان تکریتی، فەرماندەی گاردی نیشتمانیی و فەریق روکن وەلید، ئەفسەرانی باڵای سەردەمی رژێمی پێشووی عێراق سەدام حوسێن، دوای ١٧ ساڵ زیندانیکردن ئازادکران

عەمید روکن بەرزان عەبدولغەفور سلێمان، کە بە بەرزان تکریتی ناسراوە، ماوەی بەندیی خۆی لەبەندیخانەی ناسریە تەواو کردووە کە بۆ ماوەی 17 ساڵ بووە.

عەمید بەرزان تکریتی لەدایکبووی ساڵی 1960ە و یەکێک بووە لە فەرماندە باڵاکانی گاردی کۆماریی و فەرماندەی پاسەوانی تایبەتی سەدام حسێن دیکتاتۆری پێشووی عێراق بووە.

تکریتی لەسەر لیستی ژمارە 11 بوو لە گروپی داواکراوانی ئەمریکا و رۆژی 23ی تەمموزی 2003 دەستگیر کرا و بۆ ماوەی 17 ساڵ دادگا سزای زیندانیکردنی بۆ دەرکرد.

ھاوکات فەریق روکن وەلید حەمید ناسڕی تەمەن ( ٦٦ ساڵ ) بەھەمان شێوەی بەرزان تکریتی دوای ١٧ ساڵ زیندانی ئازادکرا.
ناوبراو لەسەردەمی سەدام حسێن پۆستی سەربازی و ئەمنی زۆری وەرگرتوە، لەوانەش سەرۆکی دەزگای ئاسایشی تایبەت ( جهاز امن خاص ) و پارێزگاری بەسڕا بووە.

سەرچاوە inعێراق