مامۆستا طاهیر بامۆکی : هه‌ركه‌س ده‌نگ ئه‌دات به‌م ده‌سه‌ڵاته‌و پشتگیرى ئه‌كا یاخوا رووى ره‌ش بێت

مامۆستا طاهیر بامۆکی : هه‌ركه‌س ده‌نگ ئه‌دات به‌م ده‌سه‌ڵاته‌و پشتگیرى ئه‌كا یاخوا رووى ره‌ش بێت.

ـ له‌ وتارى هه‌ینیدا، مه‌لا تاهر بامۆكى وتاربێژى مزگه‌وتى عومه‌رى كورى خه‌تاب، زۆر به‌تورییه‌وه‌ قسه‌ ده‌كات و هێرشى توند ده‌كاته‌ سه‌ر حكومه‌ت و حزبه‌كانى ده‌سه‌ڵات.

ـ ناوبراو ده‌ڵێت: كورد، ئه‌نفال و كیمیابارانى بینى ده‌سه‌ڵاتى دیكتاتۆره‌كانیش كۆتایی هات، دڵنیابن ده‌سه‌ڵاتى ئه‌مانه‌ش كۆتایی دێت ئه‌گه‌ر به‌خۆیاندا نه‌چنه‌وه‌.

ـ ده‌شڵێت: ئه‌مرۆ رۆژى ره‌شه‌ ئیتر پاره‌تان هه‌یه‌ بۆ نایده‌ن به‌ میله‌ت، بۆ ماڵى خۆتان جیا كردۆته‌وه‌ لێیان وه‌ڵاهى رۆژێ دێته‌ پێشه‌وه‌ ره‌حمتان پێ ناكه‌ن.