“پەکەکەو یەپەژە ویەپەگە دەیانویست شتی نا قانوونی داخلی عێراق بکەن”

KGN-news

قاسم شەشو فەرماندەی فەرماندەیی هیزەكانی پێشمەرگە لە شنگال سەبارەت بە شەڕەکەی نێوان پەکەکە و هێزی عێراقی دەڵێت پەکەکە و یەپەژە وپەیەدە دایانویست شتی نا یاسایی داخڵی عێراق بکەن، دەشڵێت تاکە چارەسەر بۆ گەرانەوەی ئەمنیەتی ئەو دەڤەرانە حکومەتی مەرکەزی و حکومەتی هەرێم تەنسیقیان هەبێت پێکەوە ئەم سنۆرانە بپارێزن .


قاسم شەشو سەبارەت بە شەڕی نێوان پەکەکە و هێزی عێراقی بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاندووە: پەکەکەو یەپەژە ویەپەگە دەیانویست شتی نا قانوونی داخلی عێراق بکەن حکومەتی عێراقیش لە سەر رێگای ئەوان بوو قەبوڵ ناکەن ئەوانی دەستگیرکردن ئەوانیش تلیفۆنیان بۆ جەماعەتەکەی خویان کرد و هاتن و شەڕ لە نێوانیان دەستپێکرد، بەپێی زانیاریەکانی ئێمە دوو لە پەکەکە كە دەڵێن یەپەژە دوو لەوان کوژران و چوار بریندار بوون و یەکیش لە حکومەتی عێراقی کوژرا و دووی تریش برینداربوون ، سەرەتا پەکەکە لەوانی کوشت دواتر ئەوانیش لێی کوشتن.

سەبارەت بە پاراستنی ئەمنیەتی ئەو دەڤەرە ناوبراو دەڵێت: تەنسیقی پێویست نیە لە نێوان حکومەتی عێراقی و هەرێم، دەبوایە حکومەتی عێراقی تەنسیقی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان هەبوایە کە پێکەوە ئەو سنۆرانەیان پاراستبا بەڵام بەداخەوە تا ئێستا نەمبینیوە .