هاتووچۆی سلێمانی: لە رۆژانی جەژندا 23 كەس بە روداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە و بریندار بوون

KGN – NEWS

بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی، ئەمرۆ شەممە، ئاماری روداوەكانی هاتووچۆی رۆژانی جەژنی قوربانی ڕاگەیاند.
لای خۆیەوە كاروان سدیق وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند لە رۆژانی جەژندا 17 روداوی هاتووچۆ رویداوە 11 یان بەریەك كەوتن بووە و 4یان وەڕگەڕان و لەگەڵ روداوێكی شێلان.
ڕونیشیكردەوە بە داخەوە بەهۆی ئەو ڕوداوانەوە هاوڵاتییەك گیانی لەدەستداوە و 22 ی تریش برینداربوون.