“دادگا مافی هەیە بڕیار لەبارەی دووبارەكردنەوەی هەڵبژاردن بدات”

KGN – NEWS

حكومەتی عیراق رایگەیاند دادگای باڵای فیدراڵی ئەو لایەنەیە كە مافی بڕیاردانی دووباركردنەوەی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی هەیە.

سەعد حەدیسی وتەبێژی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عیراق لەبارەی بانگهێستی سەرۆكی پەرلەمانەوە بۆ دووبارەكردنەوەی هەڵِبژاردنەكان،بە ڕۆیتەرزی رایگەیاندووە : ئەو بابەتە تایبەتە  بەدادگای باڵای فیدراڵی نەك دەسەڵاتی جێبەجێكردن یان هەر لایەنێكی دیكە. 

وتیشی: داگای باڵای فیدراڵی ئەو لایەنەیە كە مافی هەیە بڕیار لەبارەی دووبارەكردنەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمان بداتەوە.

هەروەها سەعید کاکەیی ڕایگەیاندووە ڕەتکردنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان دوای ئەو ئاگر کەوتنەوەیە لە دەست ئەندامانی کۆمسیۆن نەماوە دادگای فیدرالی دەتوانێ بڕایار لەسەری بدات.

رۆژی 12ی ئایاری رابردوو هەڵبژاردنی خولی چوارەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەڕێوەچوو، دوای چەند رۆژێكیش كۆمسیۆن ئەنجامی رەسمی كۆتایی هەڵبژاردنەكەو ژمارەی دەنگی قەوارەو لیستەكان و كاندیدە سەركەوتووەكان و ئەوانەشی دەنگی پێویستیان بەدەستنەهێناوە راگەیاند، بەڵام بەهۆی ناكۆكی بەشێك لەلایەنەكانەوە لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەكە، رۆژی 6ی ئەم مانگەش پەرلەمانی عیراق هەمواری سێیەمی هەڵبژاردنەكانی پەسەندكردو بڕیاریدا هەژماركردنەوەی دەستی دەنگەكان بەڕێوەبچێت.