کۆمسیۆن ئەنجامی 1021 وێستگەی هەڵوەشاندەوە

KGN – NEWS

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەنجامی دەنگدانی هەزار و 21ی وێستگەی لە عێراق و هەرێمی كوردستان هەڵوەشاندەوە.

لەراگەیەندراوێكدا كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق كە ئاڕاستەی ‌لیژنه‌ی‌ باڵای‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ عێراقی‌ كردووه‌ بڵاویكردەوە، هەزارو 21 وێستگەی لە عێراق و دەرەوە هەڵوەشاوەتەوە كە‌ 400 وێستگەیان لە پارێزگاكانی هەرێمی‌ كوردستانن و 186 وێستگەشیان لەكەركوكن.

بەپێی راگەیەندراوەكەی كۆمسیۆن له‌ دهۆك 224، كەركوك 186،موسڵ 179 وێستگە هەڵوەشێنراوەتەوە، هه‌روه‌ها دوای ئه‌وانیش له‌ سلێمانی 96، هەولێر 73، ئەنبار 50، بەغدا 6، سەڵاحەدین 36 و دیالە 2 وێستگە ئه‌نجامه‌كانی ده‌نگدانیان تێدا هه‌ڵوه‌شێنراوه‌ته‌وه‌، كه‌ كۆی گشتی ده‌كاته‌ 956 وێستگە له‌ ناوخۆی عیراق عیراق.”

هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران ناوی وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی عیراق و ژماره‌ی وێستگه‌كانی خستۆته‌ڕوو كه‌ ئه‌نجامی ده‌نگدانیان تێذا ڕه‌تكراوه‌ته‌وه‌ و تێیدا هاتووه‌” لە دەنگدانی دەرەوەدا 67 وێستگە رەتكراونەتەوە (ئەمریكا 31 ، ئوردن 22 ،ئەڵمانیا 10، ، سوید 2، بەرتیانیا 1 و توركیا 1)، بەوەش كۆی گشتی ئەو سندوقانەی هەڵوەشێنراونەتەوە دەگاتە (1021) سندوق.”