دیداری ماليكى و عامرى بە‌ به‌شداریی پارتی و یەکێتی

KGN – NEWS

میدیاکانی عێراق لەسەر زاری به‌ڕێوبه‌رى نووسينگه‌ى هاوپه‌يمانیى ده‌وڵه‌تى ياسا، هاشم ركابى بلاویانکردۆتەوە : نوورى ماليكى به‌شدارى ئه‌و ئێواره‌ خوانه‌ى كرد، كه‌ سه‌رۆكى هاوپه‌يمانیى فه‌تح، هادى عامرى له‌ نووسينگه‌ى خۆى بۆ هه‌ريه‌ک له‌ دوو شانده‌ كوردييه‌كه‌ى پارتى و يه‌كێتى ئاماده‌ى كردبوو“.

ركابى گوتيشى: “ماليكى و عامرى كار بۆ پێكهێنانى كوتله‌يێكى گه‌وره‌ى نيشتيمانى له‌ په‌رله‌مان ده‌كه‌ن به‌ مه‌به‌ستى پێكهێنانى حكوومه‌تى داهاتووى عێراق“.

هه‌ر له‌و باره‌يه‌وه‌، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، له‌ كوتله‌ى ده‌وڵه‌تى ياسا، ره‌سوڵ رازى رايگه‌ياند: “گفتوگۆى نورى ماليكى له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ى كوتله‌ سياسييه‌كان گه‌يشتووه‌ته‌ قۆناغێكى پێشكه‌وتوو و ئه‌وه‌نده‌ى نه‌ماوه‌ گه‌وره‌ترين كوتله‌ى په‌رله‌مانى رابگه‌يه‌ندرێت“.

دوێنێ پێنجشه‌ممه‌، له‌ سێيه‌م رۆژى كۆبوونه‌وه‌كانيدا، شاندى پارتى به‌ ياوه‌رى شاندى يه‌كێتى له‌گه‌ڵ هادى عامرى و نوورى ماليكى كۆ بوونه‌وه‌.