بارزانی بە تەلەفۆن پەیوەندی کردووە بە عامڕی سەبارەت بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان

KGN – NEWS 

 

سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ په‌یوه‌ندییێکی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ سەرۆکی هاوپه‌یمانیی فه‌تح  لە بارەی سەرکەوتنی هەڵبژاردنەکان و پێویستی پەلەکردن لە بەدیهێنانی داواکاریی جەماوەری گفتوگۆیان کردوووە.

لە پەیوەندییێکی تەلەفۆنیدا سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح، ئەنجامەکانی هەڵبژاردن تاوتوێ دەکەن و جەخت لەسەر پێویستی پەلەکردن لە بەدیهێنانی داواکاریی جەماوەر دەکەنەوە.

لە راگەیێندراوی نووسینگەی هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح هاتوووە: “مەسعوود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کورستان پەیوەندیی تەلەفۆنی بە هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح کردوووە”.

وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتوووە: “هەر دوو لا گفتوگۆیان کردوووە لەبارەی سەرکەوتنی هەڵبژاردنەکان و پێویستی پەلەکردن لە بەدیهێنانی داواکاریی جەماوەری کە چاوەڕوانی ئەوەن، سەرجەم کوتلەکان پابەندی بەڵێنەکانیان بن”.

هەروەها رۆژی سێشەممە نووسینگەی موقتەدا سەدر، سەرۆکی رەوتی سەدر رای‌گەیاند: “مەسعوود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی لە پەیوەندییێکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن و سەرکەوتنی هاوپەیمانی سائیروونیان لە موقتەدا سەدر کردوووە”.