مەکگورک بە مەبەستی تاوتوێی دەرەنجامی هەڵبژادرن و پێکهێنانی دەوڵەت گەیشتە عێراق

KGN-NEWS

نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لە هاوپەیمانان سەردانی عێراقی کردووە ئەوەش بە مەبەستی تاوتوێی دەرەنجامی هەڵبژادرن و پێکهێنانی دەوڵەت گەیشتە عێراق.

کەناڵەکانی راگەیاندنی عێراق بڵاویانکرەوە نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە لە هەواڵێکی بەپەلە ڕایانگەیاند برێت مەکگورک نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لە هاوپەیمانان گەیشتۆتە بەغدا.

 مەکگۆرک پاش گەیشتی بە عێراق، دەستبەجێ سەردانی بەرپرسانی ئەو وڵاتەی کرد و بڕیارە دەرەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی عێراق و پێکهێنانی دەوڵەتی نوێ تاوتوێ بکات.