هەموو دەروازە سنوورییەکانی عێراق لە ڕۆژی هەڵبژاردندا دادەخرێن

KGN – NEWS

 ئیدارەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق ڕایگەیاند: لە ڕۆژی هەڵبژاردندا هەموو چالاکییەکانی دەوەستێندرێت. ئیدارەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 18ی گوڵان/ 8ی مەی ڕایگەیاند لە ڕۆژی هەڵبژاردن کە ڕۆژی شەممەی داهاتوو بەڕێوەدەچێت هەموو چالاکییەکانی دەوەستێندرێت.

ئەو ئیدارەیە لەوبارەیەوە جەختی کردەوە بەم زووانە بەیاننامەیێک دەردەکات و تیایدا وردەکارییەکانی وەستاندنی چالاکیی دەروازە سنوورییەکانی عێراق لە ڕۆژی هەڵبژاردندا دەخاتە ڕوو.