لە دوو رۆژی داهاتوو پێداویستیەكانی دەنگدان ڕەوانەی ناوەند و بنكەكانی دەنگدان دەكرێت

 

KGN – NEWS

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق ئامادەكارییەكان بۆ هەڵبژاردنی 12ی ئایاری ئەنجومەنی نوێنەران دەستپێدەكات و جێگری سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراقیش دەڵێت: ” لە رۆژی 6-7ی ئایارەوە پێداویستییەكان رەوانەی بنكەكانی دەنگدان دەكرێت”.
 رزگار حاجی حەمە جێگری سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق بە رادیۆ نەوای راگەیاندووە: ئامادەكارییەكان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق دەستپێكردووەو پێویستە لە رۆژی 6 بۆ 7ی ئایارەوە هێزە ئەمنییەكان چاودێری بنكە و ئۆفیسەكانی كۆمسیۆن بكەن.
وتیشی: “لەدوو رۆژی داهاتوو پێداویستیەكانی دەنگدان رەوانەی ناوەند و بنكەكانی دەنگدان دەكرێت و داوامانكردووە لایەنە ئەمنییەكانیش رێوشوێنی پێویست بگرنە بەر”.
لەبارەی پشووی خوێندنگەكان لەهەندێك پارێزگا كە تاوەكو ئێستا پرۆسەی خوێندن تیایدا بەردەوامە، دارا ئەحمەد سەمین بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی گەرمیان وتی: “تائێستا بەفەرمی ئاگادار نەكراوین لەبارەی پشووی خوێندنگەكان، بەڵام بەپێی ئەوەی زۆربەی كارمەندانی سەر سندوقەكانی دەنگدان مامۆستایانن پێیدەچێت رۆژی دوای هەڵبژاردنەكانیش كە دەكاتە 13ی ئایار بكرێتە پشوو لە ناوەندەكانی خوێندن”.