“شەش ملیۆن كارتی دەنگدەرانی هەڵبژاردنی پێشوو لە ناوبران”

 

 

KGN – NEWS

كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایگەیاند، ژمارەیەكی زۆری كارتی دەنگدانی ئەلیكترۆنی پێشووی ئەو دەنگدەرانەمان لە ناوبردووە كە لە رێگەی بایۆمەترییەوە تۆمارەكانیان نوێكردووەتەوە.


كەریم تمیمی، وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایگەیاندووە : كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكان زیاتر لە 6 ملیۆن كارتی ئەلیكترۆنی دەنگدەرانی هەڵبژاردنی پێشووی لەناوبردووە، هاوكات كارتی دەنگدانی كورتخایەنی ئەو دەنگدەرانەشی گەڕاندووەتەوە كە كارتی بایۆمەتریان پێدراوەو وێنە و  پەنجەمۆری خودی دەنگدەری لەسەرە.  

 
لەلایەكی دیكەوە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان رایگەیاند، هەر كەسێك لە ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردنەكان وێنەی كاندیدان بدڕێنێ‌ یان بشێوێنێ ماوەی مانگێك تاوەكو ساڵێك زیندانی دەكرێت، یان بەبڕی هەزار دۆلار سزادەدرێت.