KGN – NEWS
كۆمسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆي هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق رايگه‌ياند، تائێستا 60 كانديدى هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مانى عێراقى سزاداوه، له‌به‌ر سه‌رپێچیكردنيان له رێنمايى و سيستمى هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردنه‌كان.
كه‌ريم تميمى، وته‌بێژى رەسمى كۆمسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانيدا، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 16ی نیسانی 2018 رايگه‌ياند، ئه‌نجومه‌نى كۆمسياران چه‌ند سزايه‌كى قورسى بۆ 60 كانديد له‌سه‌رجه‌م قه‌واره سياسييه‌کان ده‌ركردووه.
ده‌شڵێت :سزاكان پێبژاردنى دارايى به قه‌واره‌كان و كانديده‌كانيش له‌خۆده‌گرێت، ئه‌و پێبژاردنانه زياتريش ده‌كات له هه‌لومه‌رجى دووباره‌بوونه‌وه‌يدا، دواتر ئه‌گه‌ر بۆ جارى سێيه‌م ئه‌و پێشێلكارييانه بكرێت، ئه‌وا ره‌زامه‌ندى و متمانه‌ى كۆمسيۆن له‌و كانديد و قه‌وارانه وه‌رده‌گيرێته‌وه”.
هاوكات حازم ردێنى، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى كۆمسياران راشيگه‌ياند، لیژنه‌يه‌كى سه‌ر به كۆمسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌رده‌وامن له پڕۆسه‌ى به‌دواداچون و تۆماركردنى پێشێلكارى و سه‌رپێچييه‌كانى كانديد و قه‌واره سياسييه‌كانى هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردن.
وتيشى :كۆمسيۆن مامه‌ڵه و لێكۆڵينه‌وه له هه‌ر سكاڵايه‌كدا ده‌كات كه له‌سه‌ر سه‌رپێچى و پێشێلكارى بگاته ده‌ستى، هه‌ندێك سزاكانيش ده‌گاته ئاستى بێبه‌شكردنى كانديد يان قه‌واره‌ى سياسى له هه‌ڵبژاردن، به‌تايبه‌ت ئه‌و سزايانه‌ى له‌سه‌ر سه‌رپێچى وروژاندنى ده‌مارگيرى تايه‌فه‌گه‌رى تۆمارده‌كرێت.
زیاتر
The key benefits of a Online Board Space
VDR for Acquire Facilitates M&A Due Diligence
What Does a Shoe Scan Do?