KGN – تەندروستی
ته‌ماته یه‌كێكه له میوه ناسراوه‌كان كه له چێشتخانه‌ی زۆربه‌ی ماڵه‌كان بوونی هه‌یه ، به‌ڵام هیچ کات جگە لە بەکارهینانی لە ئامادەکردنی ژەمەکان هەرگیز بیرمان لەوە نەکردۆتەوە کە بۆ جوانی بەکاری بهێنین ئه‌گه‌ر بزانی كه سوودی ته‌ماته بۆ جوانی ڕوخسار و قژ سوودی هه‌یه ئه‌وا هه‌رگیز لێ ناگه‌ڕێ ی له‌ماڵه‌كه‌ت ببڕێ .
سوودی ته‌ماته بۆ جوانی :
. ته‌ماته پێكهاته‌ی كاربۆهیدرایت و دژه ئۆكسێنه‌ره‌كانی زۆری تێدایه كه هۆكارێكن بۆ دوور بوونی پێست له سستی و پێدانی پێستێكی سپی و ڕه‌ونه‌قدار و ته‌ندروست .
. چاره‌سه‌رێكه بۆ زیبكه‌ی گه‌نجێتی ، ئه‌ویش به دانانی پارچه ته‌ماته له‌سه‌ر شوێنی زیبكه و په‌ستان خستنه سه‌ری ، پاشان وشك كردنه‌وه و شوشتنی به ئاوێكی خاوێن ، ئه‌م كرداره ڕۆژانه دوو جار دوباره بكه‌ره‌وه .
. ته‌ماته یارمه‌تی لووس كردنی ڕوخسار ده‌دات ، ئه‌ویش به خواردنێتی به شێوه‌یه‌كی ڕێكخراو ، هه‌روه‌ها به شێوازێكی تریش ئه‌ویش به تێكه‌ڵ كردنی هێلكه و ته‌ماته پێكه‌وه‌و پاش لێدانی له ڕوخسار پاشان وشك كردنه‌وه شوشتنی به ئاوێكی سارد .
. هه‌روه‌ها لێدانی ته‌ماته له ڕوخسار به شێوه‌ی ماسك ده‌بێته هۆی پاراستنی پێست له تیشكی سه‌روو وه‌نه‌وشه‌یی و چرچی پێست و ڕوخسار.
. ته‌ماته به سووده بۆ چاره‌سه‌ری ڕوخساری چه‌وری و كۆنتڕۆڵ كردنی هاتنه ده‌ره‌وه‌ی چه‌وری له ڕوخسار .
سوودی ته‌ماته بۆ قژ:
. یارمه‌تی ده‌ره بۆ ته‌ندروستی پێستی سه‌ر و گه‌شه‌كردنی قژێكی ته‌ندروست و به هێز .
. ته‌ماته ڕێگر ده‌بێ له لێبونه‌وه‌ی توێكڵی پێستی سه‌ر ، ئه‌ویش له ڕێگه‌ی لێدانی مه‌عجونی ته‌ماته‌و ئاوی لیمۆن پێكه‌وه‌و واز هێنانی بۆ ماوه‌ی 30 ده‌قیقه له پێستی سه‌ر .
س.ئاژانسەکان
http://qcmak.satoshipaywall.com/mobile/android-nodi-di-pesca-pro-v8-1-17-apk-multi-ita/ – mobile