ستیفن هۆکینگ، زانای گەورەی بواری گەردوونناسی و زانستە ئاسمانییەکان لە تەمەنی 76 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
خێزانی هۆکینگ لە راگەیێندراوێکدا پشتڕاستیان کردووەتەوە کە بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە 14-3-2018، ستیفن هۆکینگ لە ماڵەکەی خۆی لە کامبریجی بەریتانیا کۆچی دوایی کردووە.
لوسی رۆبێرت و تیم، کچ و کوڕەکەی هۆکینگ بەناوی ماڵباتەکەی رایانگەیاند:” زۆر بەداخەوە رایدەگەیێنین کە باوکی خۆشەویستمان کۆچی دوایی کردووە. ئەو زانایەکی گەورە بوو، کار و هەوڵەکانیشی بۆ چەندین ساڵی دیکە دەمێننەوە، ئازایەتی ئەو بووە هەوێنی کاری هەموو خەڵک لە جیهان”.هۆکینگ نەخۆشی (ALS) هەبوو، نەخۆشییەکە ماسوولکەکان بێهێز دەکات.
https://frd.kellypriceinternational.com/?t=38623 – cosplay