پارتێک بایكۆتكردنی یادی كیمیابارانی هەڵەبجەی ڕاگەیاند

 

KGN – NEWS

بزوتنەوەی ئیسلامی بایكۆتكردنی یادی 30 ساڵەی كیمیابارانی هەڵەبجەی راگەیاند و وتەبێژی مەكتەبی سیاسی حزبەكەش یادكردنەوەكە بە”گاڵتەجاری” ناودەبات و دەڵێت ” ئامادەی قسەی بێ سودی بەرپرسانی هەرێم نابین”. 
كامیل مەحمود وتەبێژی مەكتەبی سیاسی بزوتنەوەی ئیسلامی لە پرێس كۆنفرانسێكدا رایگەیاند: بەهۆی خراپی دۆخی هاووڵاتیانی پارێزگای هەڵەبجەو بێ كاری و خزمەت نەكردنی پارێزگاكە لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە بڕیاریانداوە بایكۆنی یادی 30 ساڵەی كیمیابارانی هەڵەبجە بكەن.